فهرمی بارسێلۆنا گواستنهوهی ئهگوێرۆی راگهیاند
سێرخیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری ئارجێنتینایی بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا کرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە دواجار لەگەڵ سێرخیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری ئارجێنتینایی گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی سێ ساڵ واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کراوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 100 ملیۆن یۆرۆیە.
ئەگوێرۆ ساڵی 2011 دوای ئەوەی ریزەکانی یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدریدی جێهێشت پەیوەندی بە ریزەکانی مان سیتیەوە کرد و ئەم هاوینەش دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، ریزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشت و دوای 10 ساڵ جارێکی دیکە گەڕایەوە لالیگا.