په‌یامی پیرۆزبایی "مه‌سرور بارزانی" له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی

"هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت، بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان"
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا راگه‌یاند، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم، کە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت، بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.