پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دا‌به‌ش ده‌كرێت

بڕی پاره‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌
پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دا‌به‌ش ده‌كرێت
پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دا‌به‌ش ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سەرجەم شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 به‌سه‌ر جوتیاران دابەش ده‌كرێت، كه‌ بڕی پاره‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی بۆ كوردستان24 ئاماژەی بە بڕ و ئەو شایاستە داراییانە كرد، کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بەشێوەی چەکی بانکی بۆ ھەرێمی كوردستان هاتووه‌.

روونیكرده‌وه‌، بەپێی شارەکان شایستە داراییەکان دیاری کراون و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، کە بەم شێوەیه‌ ده‌بێت:

سلێمانی: 23 ملیار و 700 و 50 ملیۆن دینارە.

هەولێر: 11 ملیار و 900 و 7 ملیۆن دینارە.

دهۆک: 10 ملیار و765 ملیۆن دینارە.

 

د.ی