ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی له ده‌وڵه‌تانی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌وێت تا ڤاكسینی كۆرۆنا بگاته ده‌ست خه‌ڵك
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كۆشكی سپی پابه‌ندبوونی خۆی دووپاتكرده‌وه، كه ئاماده‌گی تێدایه ملیۆنان ژه‌م (دۆز)ی ڤاكسینی كۆڤید-19 بگه‌یه‌نێته ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، تا ببێته هۆی دروستبوونی ئالنگارییه‌كی دیپلۆماتی و لۆجستی بۆ به‌رپرسانی ئیداره‌ی بایدن، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تان ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا هاوكاری زیاتریان بكات بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كه‌می ڤاكسینه‌كه.
به‌پێی راپۆرتێكی "ئێن بی سی نیوز" له‌و ده‌مه‌ی "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ره‌تای مانگی (ئایار/ مایۆ‌ی 2021) بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، كه 80 ملیۆن ژه‌م له ڤاكسینه‌كه تا كۆتایی مانگی (حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021) ده‌نێرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام كۆشكی سپی هیچ ژه‌مێكی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه نه‌كردووه، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك رێگری جۆراوجۆر له رووی لۆجستی رێكخستن و گه‌یاندنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و له‌گه‌ڵ زیادبوونی تووشبوانی كۆرۆنا له "هایتی"یه‌وه تا "ژاپۆن"، كه رووبه‌ڕووی ئالنگارییه‌كی قورس بوونه‌ته‌وه له رێكخستنی به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینه‌كه، ته‌نیا به‌شێكی كه‌م له پێویستی ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان چنگكه‌وتووه.
له‌گه‌ڵ خواستی زیاتر له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كان و پێدانی ڤاكسینه‌كه به نیوه‌ی زیاتری گه‌وران به‌ته‌واوی، ئه‌مه‌ریكا پێویستی زیاتری به‌وه‌یه له رووی دیپلۆماتییه‌وه ڤاكسینه‌كه بگه‌یه‌نێته ده‌وڵه‌تان.
به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌نجومه‌نی كارنیجی بۆ ئادابی پیشه‌یی و كاروباری نێوده‌وڵه‌تی پێیوایه كه ئاسایشی ته‌ندروستی یه‌كێكه له مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نێوان سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا یه‌كتربڕه و له توانایدایه كاریگه‌ریی دیپلۆماتی پته‌وبكات. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، "وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌میشه پێمانوایه به‌شداریكردنی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له‌به‌شداریكردنی به‌جیهانیكردنی ڤاكسینه‌كه كارێكی ئه‌خلاقییه".
راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كارنیجی جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، كه ئیداره‌ی بایدن رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند بووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه، كه هه‌نارده‌ی زیاتری ڤاكسینه‌كه بكات. ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت یه‌كه‌مین پڕۆسه‌ی هاورده‌كردنی ڤاكسینه‌كه بۆ كه‌نه‌دا و مه‌كسیك بووه، ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی كه هاوسێی نزیكی ئه‌مه‌ریكان. به‌ڵام تۆ بڵێی به‌ڵگه بێت بۆ خۆپه‌رستی ئه‌مه‌ریكا یان هۆشداری خۆبه‌خۆیی؟ ئایا ئه‌مه مشتومڕێكی زۆری دروستكردووه له‌رووی سیاسییه‌وه؟ هه‌تا له‌رووی ئه‌خلاقییه‌وه جێگه‌ی پرسیاره كه توانای هه‌یه هاوكاری زیاتری ده‌وڵه‌تان بكات به پێشكه‌شكردنی زیاتری ڤاكسینه‌كه. چونكه تا ئێستا به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا له توانایدایه ڤاكسینه‌كه‌یان ده‌ستكه‌وێت و نیوه‌ی زیاتری ئه‌مه‌ریكاش ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
ئایا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێگه به‌خۆی ئه‌دات و له‌خۆی دڵنیایه كه داهاتوو هاوكارییه‌كانی زیاد ده‌كات؟
تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی به‌ڵگه‌نه‌ویست له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام رۆژانه ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدایه كه رێگه‌یه‌كی دیپلۆماتی ته‌واو بدۆزێته‌وه بۆ گه‌یاندنی ڤاكسینه‌كه بۆ ته‌واوی جیهان.
به‌پێی راپۆرتێكی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌گی ده‌ربڕیوه نزیكه‌ی 70 ملیۆن ژه‌م له ڤاكسینی (فایزه‌ر و مۆدێرنا و جۆنسن ئاند جۆنسن) ببه‌خشێته وڵاتانی كه‌مده‌رامه‌ت.
به‌ڵام كه‌سێك كه چاودێری ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌كات، به "سی ئێن ئێن"ی گوتووه، كه تا ئێستا دیارینه‌كراوه ڤاكسینه‌كه ده‌درێت به چ شوێنێك و ده‌گه‌یه‌نرێته چ شوێنێكی مه‌به‌ست و ته‌نانه‌ت گه‌یاندنه‌كه‌شی ئاسان نییه.
حكومه‌تی فیدراڵی به‌زوویی به ده‌یان هه‌زار ڤاكسینی دابه‌شكردووه، دوای ده‌رچوونی له كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنان و گه‌یاندنی به ده‌رمانخانه‌كان و سه‌نته‌ری ڤاكسه‌نه‌یشن و نۆرینگه ته‌ندروستییه‌كان له‌ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه سه‌نته‌رێكی دیاریكراو نییه بۆ هه‌ڵگرتنی ڤاكسینه‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی ملیۆنان ژه‌م و گه‌یاندنی به ئاسانی و باركردنی بۆ ناو فڕۆكه بۆ جیهان.
بایدن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ژه‌می ڤاكسینه‌كه بۆ ئه‌وه به‌كارناهێنن تا دڵنیایی بده‌نه باشی ڤاكسینه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، به‌ڵكو ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیداره‌كه‌ی بریتییه له رێگه‌یه‌كی دیپلۆماتی، كه بریتییه له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی چین و رووسیا.
بایدن به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه، جیفری زینتس، رێكخه‌ری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس-ی له كۆشكی سپی دامه‌زراند بۆ ئه‌م ئه‌ركه.
هه‌روه‌ها "زینتس" بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ جیك سولیڤان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و "جایل سمیس" رێكخه‌ری جیهانی وه‌ڵامدانه‌وه بۆ كۆرۆنا ڤایرۆس له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كاریكرد. هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانی ئاژانسی ئه‌مه‌ریكی بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌شدارییانكرد له پڕۆسه‌كه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش كۆشكی سپی رایگه‌یاند، كه كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و COVAX تا ڤاكسینه‌كه بگه‌یه‌نێته ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئابوریان مامناوه‌ند و هه‌ژارن به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنیداوه كه 70 ملیۆن ژه‌می ڤاكسینه‌كه بگه‌یه‌نێته وڵاتانی كه‌مده‌رامه‌ت، به‌ڵام COVAX ئامانجێتی یه‌ك ملیار و 800 ملیۆن ژه‌م له ڤاكسینه‌كه به‌سه‌ر وڵاتانی كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌ش بكات.
COVAX یه‌كێكه له‌و سێ كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌ی گه‌یشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا به وڵاتانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت. له‌مانگی نیسانی 2020 رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و كۆمیسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ په‌تاكه COVAX یان بنیاتنا، كه 190 ده‌وڵه‌ت له خۆده‌گرێت.
حكومه‌ته‌كان و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و كۆمپانیا و زانایان و كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رێكخراوه خێرخوازییه‌كان به ئامانجی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی زوو به‌زوویی كۆرۆنا، كۆده‌نگیان هه‌ڵبژارد كه تاكه چاره‌سه‌ری جیهانی بۆ په‌تاكه، ڤاكسینی كۆڤید-19یه و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌تانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له رێگه‌ی "كۆڤاكس"وه ده‌توانن به‌ده‌ستی بهێنن.
د.ی