نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

له‌ ماوه‌ی 45 رۆژدا گه‌نمی جوتیاران ده‌كڕنه‌وه‌
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نرخی گه‌نمی جوتیارانی دیاریكرد
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نرخی گه‌نمی جوتیارانی دیاریكرد

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 رایگه‌یاند، نرخی گەنمی جوتیاران دیاریكراوه‌‌، كه‌ لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لەلايەن عێراق لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان ده‌بێت، بەپێی ئەو گرێبەستەی کە ئەنجامدراوە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای "خۆشناو" و "قەیوان" گه‌نمی جوتیاران له‌ ماوه‌ی 45 رۆژدا ده‌كڕن.

وەزارەتی کشتوکاڵ نووسراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌‌ واژووی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵی له‌سه‌ره‌، له‌ نووسراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، بەپێی رێکەوتنی نێوان هەردوو کۆمپانیای "خۆشناو" و "قه‌یوان" و وەزارەتی کشتوکاڵ، نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەم ساڵ دیاریکراوه‌، كه‌ نرخی گه‌نم به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

یه‌ك تۆن گه‌نمی پله‌ یه‌ك نرخه‌كه‌ی 475 هه‌زار دیناره‌.

یه‌ك تۆن گه‌نمی پله‌ دوو نرخه‌كه‌ی 400 هه‌زار دیناره‌.

یه‌ك تۆن گه‌نمی پله‌ سێ نرخه‌كه‌ی 325 هه‌زار دیناره‌‌.

به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زارتی كوشتوكاڵ، 45 رۆژ بۆ وه‌رگرتنی گه‌نم دیاركراوه‌، كه‌ له‌ 8/ 6/ 2021 ده‌ستپێده‌كات و له‌ 22/ 7/ 2021 كۆتایی دێت، بڕی 2%ی پاره‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیارانیش، وه‌ك پشتیوانی بۆ سندوقی پاڵپشتی بنه‌تۆی جوتیاران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئەم بڕیارە یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی پڕۆژەی ستراتیژی و نیشتیمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، کە راستەوخۆ لەلایەن وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت.

نووسراوی ژماره‌ 3750ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ
نووسراوی ژماره‌ 3750ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ

 

د.ی