شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ پرسی ئاو دەچێتە تورکیا

"کۆبوونەوه‌ی تەکنیکی شاندی عێراق و تورکیا لە 21ی ئەم مانگە لە ئەنقەره‌ بەڕێوەبچێت"
عێراق بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا كۆده‌بێته‌وه‌
عێراق بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا كۆده‌بێته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

مەهدی رەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان لە حکومەتی عێراق ئەمڕۆ هەینی 11ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی تەکنیکی بۆ پرسی بەردانەوەی بەشە ئاو سەردانی تورکیا دەکات.

لە رگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا، حەمدانی ئاماژەی به‌وه‌ كرد، بڕیارە کۆبوونەوه‌ی تەکنیکی شاندی عێراق و تورکیا لە 21ی ئەم مانگە لە ئەنقەره‌ بەڕێوەبچێت، گفتوگۆ له‌بارەی بەردانەوەی بەشە ئاو لە هەردوو رووباری دیجلە و فورات دەکەن، لەگەڵ کاراکردنی پڕۆتۆکۆلەکانی هەماهەنگی تایبەت بە ئاو.

یەکەم پڕۆتۆکۆل لە نێوان تورکیا، سوریا و عێراق لە ساڵی 1920 واژوو کراوە، کە ناوەڕۆکەکەی پەیوەستە بە دروستکردنی بەنداو و گۆڕینی راڕەو یان ئاراستەی هەردوو رووبارەکە، بەو مەرجەی زیان بەر هیچ یەکێک لە لایەنەکانی رێککەوتنەکە نەگەیەنرێت.

 

د.ی