هه‌ولێر.. گەورەترین پێشانگەی HITEX لەسەر ئاستی عێراق دەکرێتەوە
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، 16ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، بۆ دووەمین جار گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیای ھایتێکس لە سەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی 100 کۆمپانیا بە نوێنەرایەتی 26 وڵات لە پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بەڕێوەبچێت.
دوایی ئاسانکاری له‌سه‌ر قەده‌غەی هاتووچۆ و دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابوورییەکان، ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دووەم پێشانگه‌ی HITEX 2021 دەکرێت، ئەم پێشانگەیە گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژییە لە سەر ئاستی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش، بڕیاره لە پێشانگەی نێودەڵەتی هەولێر لە 16ی ئەم مانگە بکرێتەوە، بەڕێوەبەری پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێرش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تا کۆتایی ئەمساڵ چەندین پێشانگەی دیكه دەکرێنەوە.
سۆران قادر عەزیز، بەڕێوەبەری پێشانگەی نێودەوڵەتی ھەولێر گوتی: "به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، له ساڵی پار ته‌نیا یه‌ك پێشانگه‌مان كردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌وه دووه‌م پێشانگه‌یه كه بۆ "HITEX" ده‌یكه‌ینه‌وه، به‌نیازیشین تا كۆتایی ساڵ تا 7 پێشانگه به‌ڕێوه‌ببه‌ین".
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ساڵی پار تەنیا یەک پێشانگە کرایەوە، بەڵام ئەمساڵ پێشانگه‌ی "هایتێکس" بە شێوازێكی دیکە و بەچەندین بواری جیاواز دەکرێتەوە، لەم پێشانگەیەدا بەرھەمی 100 کۆمپانیای تەکنەلۆژیا بە نوێنەرایەتی 26 وڵات لە جیھان نمایش دەکرێن، هەریەک لە ئیمارات، چین، ئەمه‌ریکا، بەریتانیا و چەندین وڵاتی دیکە تێدا بەشداری تێدا ده‌كه‌ن.
فەرھەنگ برادۆستی، سەرپەرشتیاری پێشانگە گوتی: " HITEX واته Hawlre Information Technology كه بۆ دووه‌م جاره له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هایتێكس چه‌ندین ته‌وه‌ری له‌خۆگرتووه، یه‌كێك له ته‌وه‌ركان كۆنفرانسی هاتێكسه، كه 4 رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چیێت، نوێترین بابه‌تی ته‌كنه‌لۆژی تێدا نمایش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی بچووكیشی تێدایه، كه 40 پڕۆژه‌ی بچووكه، نوێترین داهێنانی خۆیان نماش ده‌كه‌ن".
پێشانگای ھاتێکس، بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت، لەمیانەی بەڕێوەچوونی چالاکییەکان پانێلێك لەبارەی جیهانی تەکنەلۆژیا بەڕێوەبچێت، ئامانج لە کردنەوەشی راکێشانی سەرنجی کۆمپانیا بیانییەکانە بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و پێشخستنی کەرتی تەکنەلۆژیایە.
د.ی