فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووری پشدەر ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج

K24 - پشدەر
لەنێوان گوندی گیرە ـــ کانی لان، لە سنوری قەزای پشدەر، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج .
بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە ناوچەکە، ئۆتۆمبێلەکە چوار چەکداری پەکەکەی تێدا بووە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.
بەکر بایز، قایمقامی قەڵادزێ بەکوردستان24ی گوت "لەناو ئۆتۆمبێلەکە 3 تا 4 کەس کوژراون و ئێستا هێزه ئەمنییەکان کار بۆ دەرهێنان و ناسینەوەیان دەکەن".
ئاماژەی بەوەش کرد "یەکەمجارە فڕۆکەکانی تورکیان لەو نزیکانە بۆردومان بکەن".
گوندی گیرە دەکەوێتە دووری 15 کم ی باکووری خۆرهەڵاتی قەڵادزێی سەنتەری قەزای پشدەر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین.
