ئێران چیتر کارەبا ناداتە وڵاتان

هاوردەی کارەبا زیاد دەکات
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

ئێران هاوردەی کارەبا لە وڵاتانی دراوسێ زیاد دەکات و کۆتایی بە هەناردە کردنی کارەبا دەهێنێ.

مستەفا رەجەبی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای ئێران رایگەیاند، بەهۆی زۆر بوونی پچڕانی کارەبا، حکومەتی وڵاتەکەی بڕیاریداوە، لەمەودوا کارەبا هەناردە نەکات و رێژەی هاوردەی کارەبا لە وڵاتانی دراوسێش بەرز بکاتەوە.

رەجەبی، ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی ئێران دەیەوێ هاوردەکردنی کارەبا لە سێ وڵاتی ئازەربایجان، ئەرمەنستان و تورکمانستانەوە زیاد بکات، بۆ ئەوەی کەمبوونی کارەبای خۆی قەرەبوو بکاتەوە.

لە چەند حەفتەی رابردوودا بە هۆی گەرم بوونی کەشوهەوا و بەرز بوونەوەی ئاستی بەکارهێنانی کارەبا لە لایەن هاووڵاتیانەوە، ئێران تووشی کەمیی کارەبا بووە و لە زۆربەی شارەکانی ئەم وڵاتە رۆژانە چەند کاتژمێر هاووڵاتییان بێ کارەبا دەبن.