شه‌ڕی میدیاكارانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی پوتن ده‌ستپێكی لووتكه بوو
K24- مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
وێڕای ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی (بایدن - پوتن)دا ئومێدیان بوو كه هه‌ندێك پێشكه‌وتن له‌و خاڵه هه‌ڵواسراوانه روویاندابا، كه له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیادا هه‌ن، كه‌چی لووتكه به‌مشتومڕێكی توندی نێوان میدیاكارانی ئه‌مه‌ریكا و پاسه‌وانه‌كانی پوتن ده‌ستی پێكرد.
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 16ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ له ژنێڤی پایته‌ختی سویسرا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند كاتژمێری پڕ قسه‌كردن له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و روسیادا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی "ئێن بی سی نیوز"، بایدن گوتوویه‌تی: شوێنی هێڵه سووره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رامبه‌ر رووسیا تۆخ ده‌كه‌ینه‌وه و سزاكانی سه‌ر رووسیا زیاد ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر رووسیا له زیاده‌ڕه‌وییكردن به‌رده‌وام بێت.
سه‌رۆك جۆو بایدن كاتێك چاوی به ڤیلادیمر پۆتنی سه‌رۆكی رووسیا كه‌وت له لوتكه‌ی چاوپێكه‌وتندا، به‌و تێڕوانینه‌وه هه‌نگاوی نا كه گفتوگۆی ژماره‌یه‌ك له كێشه و گرفتی كه‌ڵه‌كه‌بوو ده‌كات، له‌وانه كاری دوژمنكارانه‌ی مۆسكۆ به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا تا هێرشی ئه‌له‌كترۆنی سه‌لمێنراوی رووسیا به‌رامبه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
پۆتن له ڤێلایه‌كی مێژووییه‌وه كه به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ژنێڤدا ده‌یڕوانی، چاوه‌ڕێی چاوپێكه‌وتنی بایدنی ده‌كرد. دوای كۆبوونه‌وه‌كه گوتی: "هیوادارم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پڕ بایه‌خ بوو بێت". گوتیشی: "سوپاس بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه ئاماژه‌ی به‌و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌ی نێوانماندا".
هه‌رچی بایدنه، گوتی: "هه‌میشه باشتره چاو به‌چاو بكه‌وێت".
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه و به‌پێی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ردوو لایه‌ن كه‌متر ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان باش بكه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی، یه‌كه‌م دانیشتن بریتی بوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بچووك، كه ته‌نیا كاتژمێر و نیوێكی خایاند، جگه له بایدن و پۆتن هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنی بلینكین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا و دوو وه‌رگێڕی خێرا به‌شداربوون.
كه‌شوهه‌وای كۆبوونه‌وه‌كه له نێو كۆشكێكی مێژوویی كه به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌یه‌كدا ده‌ڕوانێت، كه‌شوهه‌وایه‌كی ئاڵوز بوو. له‌ڕۆژی 15ی حوزه‌یرانه‌وه به‌هۆی شریتی ئه‌منییه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی سویسراوه چوارده‌وری ناوچه‌كه ته‌نرابوو.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ری ناتۆوه پارێزگاری له ناوچه‌كه ده‌كرا، وێرای لێدانی كه‌ڕه‌نای (زه‌نگی) ئاگاداركردنه‌وه، هاتووچۆی ده‌یان به‌له‌می بچوكی پۆلیس له‌ناو ئاوی سازگاری ده‌ریاچه‌ی ژنێڤدا ده‌بینرا.
له ژنێفێك هه‌میشه ناسراوه به بێلایه‌نی و هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی. دواتریش له به‌ره‌به‌یانی 16ی حوزه‌یرانه‌وه به‌شێكی زۆری شه‌قامه‌كانی شاری ژنێف داخران.
به‌پێی تویتێكی كیڤن ماكارسی، سه‌رۆكی كه‌مینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له لوتكه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكدا بایدن داوای ئازادكردنی تریفۆر رید، كارمه‌ندی پێشووی هێزی ده‌ریایی كردووه.
ماكارسی نووسیویه‌تی: "سه‌رۆك بایدن هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساوه كه داوا له پۆتن بكات، تریفۆر رید ئازاد بكرێت. دڵنیایی ده‌ده‌م به دایك و باوكی تریفۆر و خێزانی و هاوڕێكانی و ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆنگرێس، كه به‌سه‌لامه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئه‌و سه‌ركرده كۆمارییه له تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: "ئێستا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی تریفۆره بۆ ماڵه‌كه‌ی به‌سه‌لامه‌تی".
ساڵی رابردوو، دادگای رووسیا سزای 9 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر (رید)ـدا سه‌پاند، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی رووسی له‌كاتی سه‌رخۆشیدا.
ئه‌نیتا كۆمار، په‌یامنێری سیاسی كۆشكی سپی، ده‌رباره‌ی ئه‌و پشێویه‌ی له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه روویداوه، له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "ئه‌و پێشوییه میدیاییه‌ی كه روویدا، پێش 9 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رووداوێكی سه‌رۆكایه‌تیدا بینیومه. میدیاكاران پاڵیان ده‌نا و رایان ده‌ماڵی و به‌سه‌ر یه‌كتردا ده‌یاننه‌ڕاند، بێ ئه‌وه‌ی بجوولێن و هیچ له‌یه‌ك بگه‌ن. دوای چه‌ند خوله‌كێك گارده رووسییه‌كان ئه‌و شریته سووره‌یان بچڕاند كه نێوان هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه و میدیاكارانی پێ جیاكرابووه‌وه. گارده رووسییه‌كان نه‌ڕاندیان به‌سه‌ر میدیاكاراندا، داوایان كرد بچنه ده‌ره‌وه و پاڵیان پێوه‌نان. رۆژنامه‌نووسان و به‌رپرسانی كۆشكی سپی به ده‌نگێكی به‌رز هاواریان كرد و به‌رپه‌رچیاندانه‌وه، پاڵیان نا. وه‌ك تۆپی بلیارد كه‌وتن به‌سه‌ریه‌كدا. دواتر تێكڕا كه‌وتن به‌سه‌ر شریته سوره‌كه‌دا. هه‌ردوو سه‌رۆك سه‌یریان كرد و گوێیان له‌و ده‌مه‌قاڵێیه‌ی نێوان میدیاكان بوو له‌گه‌ڵ گارده رووسییه‌كان، هه‌ردووكیان سه‌یری ئه‌و دیمه‌نه شانۆییه‌یان ده‌كرد. له‌وكاته‌دا بایدن خۆی نوشتانده‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕه‌كه‌یدا كرد و زه‌رده‌خه‌نه گرتی".
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی گاردیان، لوتكه چه‌ند ئه‌نجامێكی باوه‌ڕپێكراوی ساده‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
رۆژنامه‌كه له چاپی ئه‌م به‌یانییه، 17ی حوزه‌یران نووسیویه‌تی: "به پێشبینییه‌كی كه‌مه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی 16ی حوزه‌یران ده‌رباره‌ی ئه‌و تێڕوانینه خراپه به‌ڕێوه‌چوو، كه له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه".
گاردیان ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌و ده‌رئه‌نجامانه ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی باڵیۆزخانه‌ی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا بوو له هه‌ردوو وڵات. بانگهێشتكردنی باڵیۆزی رووسیا بۆ واشنتۆن پاش ئه‌وه‌ی كه پێشتر بایدنی به بكوژ وه‌سفكردبوو. هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی نێرده‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ مۆسكۆ".
ئه‌مه‌ش به‌شێك بوو له گێڕانه‌وه‌ی ژیانی دیپلۆماتی.
هه‌وره‌ها به‌پێی سی ئێن ئێن كه تێڕوانێكی باشی نه‌بوو له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌ویش دوای ئه‌و مشتومڕه‌ی له‌نێوان بایدن و په‌یامنێری سی ئێن ئێن دروست بوو. كه‌ناڵه‌كه پێیوایه گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی هه‌ندێك كێشه دروست بووه، له‌وانه په‌یمانی start IIIی ئه‌تۆمی، كه بڕیاره ساڵی 2024 كۆتایی بێت، هه‌روه‌ها هێرشی ئه‌لیكترۆنی. وه‌ك زۆرێكیش له میدیاكان ئاماژه‌یان پێداوه، ئازادكردنی (تریفۆر رید و پول ویلان)، كه دوو ده‌ستگیركراوی ئه‌مه‌ریكین و ماوه‌یه‌كی زۆره له رووسیا زیندانین، ته‌وه‌رێكی گرنگی دیداره‌كه بووه. له‌به‌رامبه‌ردا پوتن داوای كردووه، هه‌ردوو زیندانه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئه‌گۆڕنه‌وه به كۆنستانتین یاروشینكۆ، كه فرۆكه‌وانێكی رووسیییه و به هێنانی مادده‌ی بێهۆشكه‌ر بۆ ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تباره.
ئه‌وه‌ی بووه جێگه‌ی تێبینی رۆژنامه‌نووسان، هه‌ردوو سه‌رۆك به‌ر له جێهێشتنی ژنێڤ، به‌ته‌نیا كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییان ساز كرد.
پۆتن له‌كۆنگره‌كه‌یدا وتی: "كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بنیاتنه‌ر بووه له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هیچ كارێكی دوژمنكارانه له‌نێوان هه‌ردوولا".
له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا پۆتن گوتی: "من و بایدن رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ده‌سپێكی گفتووگۆ ده‌رباره‌ی هێرشی ئه‌له‌كترۆنی". ئه‌ویش دوای زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئه‌له‌كترۆنی، كه له‌م دواییه رووسیا كردییه سه‌ر كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا.
بایدن به هه‌ستێكی خۆشحاڵییه‌وه تێڕوانینی نوێی به‌رامبه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ربڕی و گوتی: "ئه‌وه‌مان كرد كه ویستمان".
به‌ر له‌وه‌ی بایدن سه‌ركه‌وێته فرۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و بگه‌ڕێته‌وه بۆ واشنتۆن، ده‌رباره‌ی رووسیا به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "له‌لایه‌ن چینه‌وه فشارمان ده‌خرێته‌سه‌ر". گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت به‌به‌رده‌وامی وه‌ك هێزێكی گه‌وره بمێنینه‌وه".
H.B