دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورای شار و گوندەکان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بەڕێوەدەچێت

K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ جگە لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك کۆماری نوێی ئێران، دەنگدان بۆ ئەنجومەنی شورای شار و گوندەکانیش بەڕێوەدەچێت، ئەنجومەنی شواری شار و گوندەکان دەتوانن سەرۆکی شارەوانییەکان هەڵبژێرن، لەگەڵ ئەوەش لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێك لە هاووڵاتیان نیگەرانن و دوو دڵن لە دەنگدان، ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند ساڵی رابردوو لە 5 شاری رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجومەنی شوراکان بەهۆی گەندەڵی هەڵوەشاونەتەوە.
ئەمرۆ ھاوكات لەگەڵ ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە ئێران، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورای شار و گوندەكانیش بەرێوەدەچێت، ئەگەرچی لە رۆژانی رابردوودا بنكەكانی بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ھەتا رادەیەك چۆڵ بوون، بەڵام ناوەندەكانی بانگەشەی ھەڵبژاردنی شوراكان گەرمترە، ئەوەش بەھۆی زۆری ژمارەی كاندیدەكان و ھاوكات پێكھاتەی كۆمەڵایەتیی رۆژھەڵاتی كوردستانە. لەگەڵ ھەمووی ئەوانەشدا بەشێك لە ھاووڵاتیانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە دەنگدان دوو دڵن و باس لە تایبەتمەندیی كاندیدەكان دەكەن.
هاووڵاتییه‌كی شاری ورمێ گوتی: "لێره رێژه‌ی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنی شورا زیاتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه، ئه‌ویش كورد و توركه، هه‌رچه‌نده لایه‌نێك ده‌یه‌وێت لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ره‌تبكاته‌وه، بۆیه پێویسته ئێمه نه‌ته‌وه‌ییانه بیربكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی شورا به‌ده‌ستبهێنین".
نزیكه‌ی 40 كورد خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شواری ورمێ كاندید كردووه، به‌ڵام ژماره‌ی توركه‌كان زۆر له‌وه زیاتره، ئه‌و هه‌و كاندیدانه كێبڕكێ له‌سه‌ر 11 كورسی ئه‌نجومه‌نی شورا ده‌كه‌ن، كورد ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانه‌تییه‌ك بۆ خۆی درووست بكات، كه‌چی توركه‌كان پێشتر ئه‌و كاره‌یان كردووه، جیا له شاره‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كورده‌كانی ورمێ هه‌وڵی زیاتر بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن.
كوردێكی دیكه‌ی شاری ورمێ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئێمه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمانه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كێشه‌ی ئابووریشمان هه‌یه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شورا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ڕێوه‌چوو، لیست كاندیده‌كانیش هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه، كه زۆرترین كه‌س بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان رابكێشن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیش بێت، هه‌بوونی خۆیان له‌و شاره بسه‌لمێنن.
ئەنجومەنەكانی شورای شار و گوندەكان دەتوانن سەرۆكی شارەوانییەكان ھەڵبژێرن، بەگوتەی كاندید و ھاووڵاتیان راستەوخۆ پەیوەندیان بە كێشە و خزمەتگوزارییەكانیان ھەیە، لەگەڵ ئەوەش لە چەند ساڵی رابردوودا لە 5 شاری رۆژھەڵاتی كوردستان ئەنجومەنی شۆراكان بەھۆی گەندەلی ھەڵوەشاونەتەوە و بەشێكیان دەستبەسەریش كراون، لەگەڵ ئەوەش بەشێك لە ھاووڵاتیان بەھۆی ناسراوی و خزماتیی كاندیدەكان دەچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و حزب و چالاكوانانی سیاسیش دەڵێن دانانی ھەردوو ھەڵبژاردن لەرۆژێكدا بۆ ئەوە بووە، كە ناوەندەكانی دەنگدان قەرەباڵغ بكرێت.
د.ی