ته‌ندروستی جیهان: ده‌لتا كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سۆمیا سوامیناسن، گه‌وره زانای به‌ناوبانگی هیندی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان "WHO" گوتی: زنجیره‌ی "ده‌لتا"ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه، كه بۆ یه‌كه‌مجار له وڵاتی هیندستان ده‌ستنیشانكرا.
ئه‌و زانا هیندییه رایگه‌یاند، "زنجیره گۆڕاوه‌كه‌ی كۆرۆنای هیندی ئێستا له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ربڵاوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئاسانی و خێراییه له‌ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ گواستنه‌وه‌ی له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی ڤاكسینی سپۆتنیكی رووسی، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانه‌وه دانی پێدا نه‌نراوه، رایگه‌یاند، پێكوته‌كه‌یان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زنجیره هیندییه‌كه‌ی كۆرۆنا زۆر كارامه‌یه و له سه‌رجه‌م جۆرۆه‌كانی دیكه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا به‌هێزتره بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زنجیره‌ی "ده‌لتا"ی كۆرۆنا.
سه‌رچاوه: تاس
H.B