وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستیی بۆ به‌رنامه‌ی كۆتان دژی كۆرۆنای راسپارد
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه واژووی سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راسپارده‌ی لیژنه‌ی راوێژكاری زانستیی بۆ به‌رنامه‌ی كوتانی دژی كۆرۆنای ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستیی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێدانی ڤاكسین به‌گوێره‌ی دۆخی كه‌سی و ته‌مه‌نیان كراوه‌ته‌وه و له چه‌ند خاڵێكدا رێنمایی و راسپارده‌كان خراونه‌ته‌ڕوو و تێیدا هاتووه:
1- ئافره‌تانی شیرده‌ر به ڤاكسینی كۆرۆنا بكوترێن، له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه، كه بسله‌مێنێت كه‌وا ڤاكسینی كۆرۆنا زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه هه‌یه، كه شیری دایكیان ده‌خۆن، بۆیه پێویسته هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ پته‌وكردنی ته‌ندروستی و راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌و توێژه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.
2- پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری ئه‌سترازینیكا ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی (40) ساڵییه و به‌رده‌وامبوون به پێدانی ژه‌می دووه‌م له‌و ڤاكسینه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ژه‌می یه‌كه‌میان وه‌رگرتووه و هیچ كاریگه‌ریی لاوه‌كییان بۆ دروست نه‌بووه.
3- ده‌كرێت ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری سینۆفارم به‌و كه‌سانه بدرێت، كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی (60) ساڵییه، له‌به‌ر بوونی راسپارده له‌وباره‌یه‌وه.
H.B