وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: له به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا به‌رده‌وام ده‌بین
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، هیچ نیازێكمان نییه به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا رابگرین، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌م زووانه كاروانێكی دیكه‌ی ئه‌و ڤاكسینه له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی كۆڤاكسه‌وه ده‌گاته عێراق.
هه‌رچه‌نده ژماریه‌ك وڵات تێبینیان له به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینكیان هه‌یه، به‌هۆی مه‌ترسی درووستبوونی جه‌ڵته و مه‌یینی خوێن، به‌ڵام كۆمپانیاكه روونیكرده‌وه، كه پێداچوونه‌وه‌یه‌كی وردی بۆ ڤاكسینه‌كه كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت مه‌ترسی زیاتری خوێن مه‌یین هه‌بێت، له‌هه‌مانكاتدا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش جه‌ختی كرده‌وه، به‌ڵگه له‌سه‌ر مه‌ترسی ئه‌و ڤاكسینه نییه تا رایبگرین.
د. ریاز حیلفی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا ناوه‌ستێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك وڵات تێبینیان له‌سه‌ر هه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك وڵات تێبینیان له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام ته‌نیا دانیمارك ڤاكسینه‌كه‌ی راگرتووه، كه‌چی وڵاتانی دیكه ته‌مه‌نیان بۆ دیاریكرد، ئه‌ڵمانیا ته‌مه‌نی 50 ساڵی دیاریكردووه، فه‌ره‌نسا ته‌مه‌نی 40 تا 50 ساڵی دیاریكرد.
حیلفی ئاشكرای كرد، راگرتنی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا، به بڕیاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌بێت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه نه‌كردووه، به‌ڵكو رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆڤاكس كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی 16 ملیۆن ژه‌م ڤاكسین بۆ عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات.
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ڤاكیسنه‌كه‌ش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، كه ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا كاریگه‌ری لاوه‌كی و مه‌ترسی ته‌ندروستی هه‌بێت، له‌هه‌مانكاتدا به رێژه‌ی 79% كارایه.
د.ی