روونکردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، فه‌رمانبه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌هۆی كارێكی له ده‌ره‌وه‌ی كاری وه‌زیفی به بڕیاری دادگا ده‌ستگیركراوه و ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به كاری په‌رله‌مانه‌وه نییه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه، فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه و له ساڵی 2013ـه‌وه له راگه‌یاندنی په‌رله‌مان دامه‌زراوه، به‌ڵام پەیوەندیی بەکاری دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان نەبووە و وێنەگری سەرۆك یان جێگر یان سکرتێری پەرلەمان نەبووە و تەنیا فەرمانبەرێکی ئاسایی بووە، دەستگیرکردنی ئەو فەرمانبەرەش بەبڕیاری دادگا، دەرخەری ئەو راستییەیە کە یاسا لە سەرووی هەمووانەوەیه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان:
هەواڵێکی پڕ لەچەواشەکارانە لە هەندێك پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، سەبارەت بەدەستگیرکردنی فەرمانبەرێکی پەرلەمانی کوردستان، بەپێویستی دەزانین ئەو روونکردنەوەیە بۆ رای گشتی رابگەیه‌نین.
ئەو فەرمانبەرەی کە بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراوە، فەرمانبەرێکی ئاسایی پەرلەمانی کوردستانە و ساڵی 2013 لە راگەیاندنی پەرلەمان دامەزراوە و بەھیچ شێوەیەك پەیوەندیی بەکاری دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان نەبووە و وێنەگری سەرۆك یان جێگر یان سکرتێری پەرلەمان نەبووە و تەنیا فەرمانبەرێکی ئاسایی بووە و ئه‌و فه‌رمانبه‌رێكه و له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و له ده‌ره‌وه‌ى كارى وه‌زیفى گیراوه.
دەستگیرکردنی ئەو فەرمانبەرەش بەبڕیاری دادگا، دەرخەری ئەو راستییەیە کە یاسا لە سەرووی هەمووانەوەیه و پێویستە هەمووان چاوەڕوانی بڕیاری دادگا بین بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو کەیسە و بڕیار لەسەردانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان
21ى حوزه‌یرانی 2021