راگه‌یاندنی ئازاد: داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 كاریگه‌ری له‌سه‌ر فره‌ڕه‌نگی و ئازادی رۆژنامه‌وانی ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
یه‌كیتی راگه‌یاندنی ئازاد له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "پێویسته فه‌رمانگه‌ی میدیایی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر دۆخی ته‌ندروستی فره‌ڕه‌نگی راگه‌یاندن له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا بپارێزێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا یه‌كێتی راگه‌یاندنی ئازاد دووپاتیكرده‌وه، "فه‌رمانگه‌ی میدیایی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا به بڕیارێك مۆڵه‌تی كاركردنی نووسینگه‌كانی كوردستان24ی له ناوچه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ئه‌و بڕیاره پشتی به به‌نده‌كانی ئه‌و یاسایه‌ی راگه‌یاندن به‌ستووه، كه به‌مدواییه په‌سه‌ندكراوه و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا كه گوایا ئه‌و كه‌ناڵه له سیاسه‌تی گشتیی خۆیدا گوتاری رق و كینه و شه‌ڕی كورد – كورد بڵاوده‌كاته‌وه و یه‌كێتی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه تێكده‌دات".
یه‌كێتی راگه‌یاندنی ئازاد ده‌ڵێت: "له‌كاتێكدا ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ری له‌سه‌ر فره‌ڕه‌نگی و ئازادی رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا دروست ده‌كات، ئێمه باوه‌ڕمان وایه، كه پێویسته فه‌رمانگه‌ی میدیایی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستی فره‌ڕه‌نگی راگه‌یاندن له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا بپارێزێت".
H.B