ئه‌مڕۆ پله‌کانى گه‌رما له عێراق 50 پله تێده‌په‌ڕێنێت
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ى پێشبینیه‌كانى ئاو و هه‌وا، له عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینى پله‌کانى گه‌رما له باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق، په‌نجا پله‌ى سه‌دى تێده‌په‌ڕێنێت، هه‌روه‌ها شه‌پۆلێكى به‌هێزى گه‌رما ده‌ستپێده‌كات، تا ماوه‌یه‌كى درێژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، شه‌پۆلێكى گه‌رما، روو له باكوورى دوورگه‌ى عه‌ره‌بی(ناوچه‌كانى باكوور و ناوه‌ڕاستى سعوودیه و باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق) ده‌كات، كه كڵاوێكى گه‌رما، ئاسمانى ئه‌و ناوچه‌یه داده‌پۆشێت، ئاوهه‌واى ناوچه‌كه گه‌رم ده‌كات، جیا له دروستبوونى تۆپه‌ڵه هه‌واى بیابانى وشک و گه‌رم.
گووتیشى: پله‌کانى گه‌رمای زۆربه‌ى پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق، په‌نجا پله‌ى سه‌دى تێپه‌ڕ ده‌كات، كه هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانى به‌غدا، واست، دیوانیه، تاوه‌كو نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، ده‌گرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، پله‌کانى گه‌رما له ناوچه شاخاویی و گه‌شتیارییه‌كانی هەرێمی کوردستان، ده‌گاته 45 پله‌ى سه‌دى، به‌ڵام له‌ناوچه‌كانى دیكه‌ى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق، هه‌روه‌ها كوه‌یت و سعوودیه، تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى دیكه، له سه‌رووى په‌نجا پله‌ى سه‌دییه‌وه ده‌مێنێت.
ک.ب