9 ملیار دۆلار قه‌رز ده‌درێته عێراق
K24 - هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی قه‌رز و پشتیوانییه داراییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ عێراق، ژاپۆن بریاریداوه 6 ملیار دۆلار و به‌نكی په‌ره‌پێدانی ئیسلامیش 3 ملیار دۆلار قه‌رز بده‌نه عێراق.
ژاپۆن 6 ملیار دۆلار له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رج ده‌كات له شێوه‌ی پڕۆژه و وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزاری له‌و پڕۆژانه‌ش پشكی شێریان بۆ عێراق ده‌بن.
به‌نكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرایكرد، به‌نكی ئیسلامی بۆ په‌ره‌پێدان ، ره‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ پێدانی 3 ملیار دۆلار قه‌رز به عێراق.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌نكی ناوه‌ندی عێراق، قه‌رزه‌كه‌ی به‌نكی ئیسلامی بۆ هاوكاریكردنی عێراقه له‌و قه‌یرانه‌ی تێی كه‌وتووه له ئه‌نجامی داكه‌وتنی نرخی نه‌وت.