ئه‌نتۆنی بلینكن: ده‌بێت وانه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌كانمان له عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان و لیبیا وه‌ربگرین
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پارێزگاریكردن له توانا سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كرده‌وه، كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی بلینكن له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ جان ئیڤ لۆدریان، هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی هاتوون و له گۆڤاری " Le Journal du Dimanche"ی فه‌ره‌نسی بڵاوكراوه‌ته‌وه و بلینكن دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته پاڵپشتی تواناكانمان بكه‌ین و به هه‌وڵی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان كه نزیكه‌ی 70 وڵات له‌خۆ ده‌گرێت، توانیمان به له‌ناوبردنی "خه‌لافه‌تی داعش" له‌ڕووی جوگرافییه‌وه له نێوان عێراق و سووریا، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره تۆمار بكه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: نابێت ئاستی ئاماده‌باشی هێزه‌كانمان نزم بكه‌ینه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ناكرێت رێگه به رێكخراوی داعش بدرێت هێزه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه".
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا ئه‌نتۆنی بلینكن باسی له دۆسیه‌ی ئه‌فغانستان كرد و گوتی: "ئه‌و مه‌ترسیه‌ی ئێستا له ئه‌فغانستان رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه، كه‌متره له‌و مه‌ترسیه‌ی به‌ر له 10 ساڵ له‌و وڵاته له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان هه‌بوو، زۆر به وریاییه‌وه كار بۆ لابردنی ئه‌و مه‌ترسییه‌ش ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌ك ئاماده‌ین له‌و وڵاته. هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌كێشنه‌وه، به‌ڵام له پشتگیریكردنی ئه‌و وڵاته له سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وامین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی ئاشتی له ئه‌فغانستان كرده‌وه، كه سنوورێك بۆ ئه‌و ململانێیه دابنێت، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 40 ساڵه به‌رده‌وامه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌و بابه‌ته‌یه كه ئێمه له‌گه‌ڵ تاڵیبان دانوستانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و وه‌ك زانراویشه، دوژمن هه‌ڵنابژێردرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وان گرنگی به ئێستا و داهاتوو ده‌ده‌ن و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات وانه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌كانی رابردووی وه‌رگرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به عێراق، سووریا، ئه‌فغانستان و لیبیاوه هه‌یه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێستا ئه‌نتۆنی بلینكن به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی دژ به داعش له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ده‌كات.
H.B