ئه‌مڕۆ دوای 22 ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت
كاتژمێر 12:00ـی ئه‌مشه‌و گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت، رۆژنامه‌ی ماركا نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ لالیگا ده‌بێته خۆڕایی.
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا ماوه‌ی 22 ساڵه له بارسێلۆنا یاری ده‌كات له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه كردووه 9 جار گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا درێژ كردووه‌ته‌وه، دواینجار له 2017 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێكرده‌وه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه كۆتایی مانگی حوزه‌یرانه به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی كۆتایی دێت و ده‌بێته یاریزانێكی سه‌ربه‌ست.
رۆژنامه‌ی ماركای مه‌دریدی له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مێسی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی داناوه و نووسیویه‌تی: ئه‌مشه‌و كاتژمێر 12:00 لالیگا به‌بێ مێسی ده‌بێته خۆڕایی.
له لایه‌كی دیكه‌یه‌وه، فابریزیۆ رۆمانۆ په‌یامنێری سكای سپۆرتس تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی رازیبووه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزی دیكه تا 2023 نوێ بكاته‌وه، پاشان له پێناو هه‌ندێك پرۆژه‌ی بازرگانی ده‌یه‌وێت دوو وه‌رز له خولی ئه‌مریكا یاری بكات و له هاوینی 2025 بڕیاری وازهێنان له یاریكرد بدات.
لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 10 نازناوی لالیگا، 7 نازناوی جامی شا و 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی به‌ده‌ستهێناوه، له كۆی 778 یاریی، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی كردووه.