حزبی شیوعى چین خاوه‌نى 92 ملیۆن ئه‌ندامه و داهاتى ساڵانه‌ی 7 ملیار یۆرۆیە
K24 – هەولێر:
حزبی شیوعى چین، خاوه‌نى 90 ملیۆن ئه‌ندامه، له ژێر سایەی دووه‌م گه‌وره‌ترین هێزى جیهانى، ئاهه‌نگى (100) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى گێڕا.
سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حزبی شیوعى چین به‌نهێنى دامه‌زرا، خاوه‌نى ره‌گێكى (ماركسی لینینییه)، كارى رێكخستنى به نهێنییه‌وه به‌ڕێوه ده‌بات، له كاتێكدا خۆى قۆرخى هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى، له چین كردووه.
جان به‌یار، پسپۆڕى كاروبارى چین، رایگه‌یاند، حزبی شیوعى چین، خاوه‌نى گه‌وره‌ترین رێكخستنى نهێنییه له جیهان، شیوعییه‌كانى چین، له‌نێو ده‌وڵه‌ت و حزب دان، له چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كدا، حزب و حكومه‌ت، كاروباره‌كانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، زۆرینه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت، ئه‌ندامى حزبی شیوعی چینن.
حزبی شیوعى له‌م وڵاته، له (1ى ته‌مووز/ یۆنیۆى 1921) دامه‌زراوه، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى له شه‌نگه‌هاى به ئاماده‌بوونى (13) ئه‌ندام به‌ڕێوه‌چوو، شۆڕشگێری بەناوبانگی چینى، (ما‌و تسى تۆنگ)، دواى تێپه‌ڕبوونى 20 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى حزبی ناوبراو، یادى دامه‌زراندنى ئەو حزبەی كرده‌وه، له ساڵى (1949) گه‌یشتووه‌ته لووتكه‌ى ده‌سه‌ڵات.
حزبی شیوعى چین، خاوه‌نى (92) ملیۆن ئه‌ندامه، تا ئێستا نه‌توانراوه ناوی ئه‌ندامانى كۆبكاته‌وه، میدیا فه‌رمییه‌كانى چین ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، (جاك ما)، گه‌وره ملیاردێرى چین، ئه‌ندامى حزبی شیوعى بووه.
داهاتى ئه‌و حزبه له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌كانییه‌وه دابین ده‌كرێت، كه مانگانه رێژه‌ى (2%) داهاتیان به‌و حزبه ده‌به‌خشن، رۆژنامه‌یه‌كى فه‌رمى چین، بڵاویكردووه‌ته‌وه، داهاتى ساڵانه‌ى حزبى شیوعى چین، ده‌گاته (7) ملیار و (920) ملیۆن یۆرۆ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه دابه‌شى سه‌ر ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و حزبه بكرێت، ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر ئه‌ندامێك، ساڵانه (10) یۆرۆى به‌خشیووه.
ره‌چه‌ڵه‌كى ئه‌و حزبه نادیاره، به‌ڵام ئه‌وه روونه، كه حزبی ناوبراو خاوه‌نى ئیمپڕاتۆریه‌تێكى جیهانییه، حزبی شیوعى خاوه‌نى چه‌ندین كۆمپانیا و هۆتێل و زانكۆى گه‌وره‌یه، له هۆنگ كۆنگ.
مووچه‌ى سه‌ركرده‌كانیشى، تا ئێستا ئاشكرا نیه، زۆربه‌یان له ریزى حكومه‌تدا سوودمه‌ندن، خاوه‌نى سامان و ئۆتۆمبێلى گرانبه‌هان، باسكردنى سامانى به‌رپرسه باڵاكانى حزبی شیوعیش له چین، بووه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كى هه‌ستیار، هه‌موو رۆژنامه‌یه‌ك و ده‌زگایه‌كى میدیایی ناتوانێت ده‌ست بۆ ئه‌و دۆسییه‌یه ببات، چونكه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه سزا ده‌درێت.
(چوو تچى)، چالاكوانێكى بوارى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵییه له چین، به‌هۆی ده‌ستبردن بۆ هه‌ندێ دۆسییه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌رپرسانى حزبی شیوعى، دادگایی كرا و بۆ ماوه‌ى (4) ساڵ، سزاى به‌ندكردنى بۆ ده‌رچوو.
لێژنه‌ى مه‌ركه‌زى ئه‌و حزبه له (200) ئه‌ندام پێكهاتوون، مه‌كته‌بی سیاسیش (259) ئه‌ندامن، به شێوه‌یه‌كى داخراو كاروباره‌كانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى چین، هه‌موو وتار و گفتوگۆ سیاسییه‌كانى (چى جینبیگ) بڵاو ده‌كاته‌وه.
گرژى و ناكۆكی له ریزى حزبه‌كه‌دا رووده‌دات، به‌ناوبانگترینیان، له ساڵى (2012)، (تچیلاى)، ویستى ركابه‌رى (چى جینبیگ) بكات، تاوه‌كو ببێته كه‌سی یه‌كه‌مى حزب.
كابیستان، نووسه‌رێكى چینییه، له وتارێكدا روونیكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ناكۆكییه‌كانى نێوخۆی حزب، یاخود له ئاستى ده‌ره‌وه‌ش، چین و حزبی شیوعى، ده‌توانن به ده‌ستێكى پۆڵاین له دوژمنه‌كانیان بده‌ن.
تا ئێستا، (40 تا 70) ملیۆن، ئه‌ندامى حزبی شیوعى چین، له پێناو به‌رگریكردن له سیاسه‌ت و مێژوو و ره‌وتى ئه‌و حزبه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕان: ک.ب