کازمی: بەرپرسیاریەتی 17 ساڵی رابردووی گەندەڵی هەڵناگرێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق هێزەکانی سوپا بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا رادەسپێرێت
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق

K24 - هەولێر

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی کێشەی کارەبا رایگەیاند، ئەو بەرپرسیاریەتی 17 ساڵی رابردووی گەندەڵی لە کەرتی کارەبا هەڵناگرێت.

لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ پارێزگارەکان و شانەی چارەسەرکردنی کێشەکانی کارەبا. مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەرپرسیاریەتی 17 ساڵی رابردووی گەندەڵی لە کەرتی کارەبا هەڵناگرێت.

ئاشکراشی کرد، 61 تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە عێراق کراونەتە ئامانج، بەهۆیانەوە حەوت کەس کوژراون و 11 دیکەشی برینداربوون.

سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، هێزەکانی سوپای بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا راسپاردووە.

کازمی، گوتییشی "چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا چەند ساڵێکی دیکەی پێویستە. دەسەڵاتدارانی  پێشووی عێراق وێڕای ئەوەی نەیانتوانیوە کارەبا لە وڵاتانی دراوسێیوە دابین بکەن، ئەو وێستگانەشی کە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی غازەوە دروستیانکردووە، نەیانتوانیوە غازی پێویستی بۆ وێستگەکان دابین بکەن".