كۆرۆنا له عێراق.. ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه له 9 هه‌زار نزیك ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 52 هه‌زار و 610 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 8 هه‌زار و 818 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه‌یه، كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵ له عێراق تۆماركرابێت. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 633 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 31 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 5 هه‌زار و 998 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 388 هه‌زار و 323 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 17 هه‌زار و 376 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 277 هه‌زار و 242 كه‌سیش به رێژه‌ی 92.0% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 93 هه‌زار و 705 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 628 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 959 هه‌زار و 928 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B