ژن كۆشكی سپی داگیركردووه
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له ئیداره‌ی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به تایبه‌تی له كۆشكی سپی، ژنان به‌راورد به پیاوان بۆ هه‌مان كار كرێیه‌كی كه‌متر وه‌رده‌گرن و داهاتی ساڵانه‌یان به‌رامبه‌ر به پیاوان كه‌متره. له دوایین پێشكه‌وتنی ره‌وشی مافی ژن له ئیداره‌كانی كۆشكی سپی‌دا، ئیداره‌ی بایدن، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی، رێژه‌ی به‌شداری ژنانی له پۆسته گشتییه‌كان به‌رز كردووه‌ته‌وه و ئێستا نزیكه‌ی 60% زیاتری ستافی كۆشكی سپی ژنن و له رووی ئاست و به‌رپرسیارێتییه‌وه، 56% ی به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپی-یش پێكدێنن.
كۆشكی سپی به‌شێك له‌م زانیارییانه‌ی له رۆژی (1ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2021) راگه‌یاند، ئه‌ویش پاش رێكخستنی راپۆرتی ساڵانه‌ی كۆنگرێس ده‌رباره‌ی فه‌رمانبه‌ران.
كۆشكی سپی ئه‌و چه‌ندایه‌تییه‌ی له ئیداره‌كه‌یدا خسته‌ڕوو، وتیشی: " كه چه‌ندایه‌تی و ره‌نگاوڕه‌نگی فه‌رمانبه‌ران ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه بایدن به وه‌فا بووه به‌رامبه‌ر به به‌ڵێنه‌كانی كه ئیداره‌یه‌ك دروست بكات كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بێت."
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن، به‌رپرسێكی كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه زیاتر له 36% ی به‌رپرسه باڵاكانی كۆشكی سپی و 44%ی دامه‌زرێندراون له‌لایه‌ن بایدن-ه‌وه له ناو كۆشكی سپی كه به‌شێكه له كۆمیونیتییه‌كی ره‌نگاو ره‌نگ كه له ره‌گه‌ز و ئیتنكی جیاواز پێكهاتوون.
راپۆرته ساڵانه‌كه‌ی كۆشكی سپی بۆ كۆنگرێس له ناویدا مووچه‌ی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری سه‌رۆكی تێدایه.
به‌پێی سی ئێن ئێن، ژنان له كۆشكی سپی تێكڕا 93 هه‌زار و 752 دۆلاریان چنگده‌كه‌وێت. هه‌رچی پیاوانه 94 هه‌زار و 639 دۆلاریان چنگده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی رۆژنامه‌ی وه‌قائعی كۆشكی سپی: (هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی سه‌رۆك به جۆرایه‌تی و یه‌كسانی له مووچه، كۆشكی سپی هه‌نگاوی گرنگی ناوه كه گره‌تنی بدات به فه‌رمانبه‌ره‌كانی، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه بۆ چه‌ندایه‌تی له وڵات‌دا و باڵاترین پێوانه‌یه له دادپه‌روه‌ری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه).
به‌پێی راپۆرتێكی سایتی بلۆمبێرگ، جیاوازییه‌كی دیار هه‌بووه له كرێ (مووچه) له سه‌رده‌می ئیداره‌ی تره‌مپ-دا. مووچه‌ی پیاوان قورسایی زیاتر بووه له ژنان له‌سه‌ر ئیداره‌كه به هه‌زاران دۆلار.
له راپۆرتی ساڵی 2020 ی تره‌مپ-دا بۆ كۆنگرێس، ژنان 31% كه‌متریان پێكهێناوه له پیاوان.
هه‌روه‌ها به‌پێی پێگه‌ی (The 19th) كه پێگه‌یه‌كی هه‌واڵییه، له كۆتایی ساڵانی ئیداره‌ی ئۆبامادا، ژنان 18% كه‌متری مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
به‌پێی نووسینگه‌ی ئاماری كاركردن، 44% ئه‌وانه‌ی دامه‌زراون له كۆشكی سپی له ئیداره‌ی بایدن باكگراو‌ندێكی ره‌گه‌زیی و ئیتنی-یان هه‌یه.
له ساڵی 2009 كه یه‌كه‌مین ساڵی ئیداره‌ی ئۆباما بووه، 21%ی فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی ره‌نگ جیاواز بوون و 58%یان پیاو بوون. به‌ڵام له ئیداره‌ی بایدن-دا، 22 كه‌س ئاستی باڵای مووچه‌یان 180 هه‌زار دۆلاره له‌ساڵێكدا كه 13یان ژنن، له‌نێویاندا رۆن كلاین سه‌رۆكی ئه‌ركان، جین باساكی سكرتێری رۆژنامه‌نووسی كۆشكی سپی، بریان دیس به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئابووری نیشتمانی، سوزان رایس به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌تی ناوخۆ و نیرا تاندین و مایك دۆنیلۆن گه‌وره راوێژكاران.
به‌ڵام به‌پێی دوو سه‌رچاوه‌ی دیكه كه به سایتی بلۆمبێرگ-یان وتووه، هه‌ریه‌ك له ئلیزابێس هۆن راوێژكاری سیاسی په‌یوه‌ندییه‌كانی له بواری ئینته‌رنێت-دا و مۆلی گرۆم راوێژكاری سیاسی كۆچبه‌ران، هه‌ریه‌كه‌یان به هه‌زاران دۆلار زیاتریان ده‌ستده‌كه‌وێت له‌رێگه‌ی مووچه‌ی ساڵانه‌وه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست-یش، ده‌ڵێت: "ئیداره‌ی بایدن -هێرس، ئیداره‌یه‌كه زۆرترین جۆرایه‌تی له‌خۆگرتووه له مێژوودا". ده‌شڵێت: "بنیاتنانی ئیداره‌كه هه‌روه‌ك ئه‌مه‌ریكا وایه له‌رووی پێكهاته‌وه".
فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی یاخود ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه دامه‌زراون له رێگه‌ی حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه به‌دواداچوونی باكگراوه‌ندیان بۆ كراوه. كۆشكی سپی له‌و رووه‌وه ده‌ڵێت: "دروستكردنی ئه‌و خشته‌ی مووچه‌یه‌ی كه بایدن له چوارچێوه‌ی به‌ڵێنه‌كانیدا خسته‌ڕوو، جێبه‌جێی كرد". وتیشی: "باشترین پراكتیزه‌كردن بوو بۆ یارمه‌تی جێبه‌جێكردنی یه‌كسانی له‌مووچه. هه‌روه‌ها هه‌موو بوارێكی تایبه‌ت به وه‌سفكردنی وه‌زیفه‌یی له‌خۆگرتووه كه وابه‌سته بێت به توانست و پسپۆڕیی پیشه‌یی و كارامه‌یی، دیاریكراوه. ئه‌م خشته‌ی مووچه‌یه زه‌مانه‌تی داوه به هه‌موو فه‌رمانبه‌ران له هه‌مان ئاستدا، هه‌مان بڕی مووچه وه‌رگرن. هه‌روه‌ها كرێی (بڕی مووچه) گره‌نتی ئه‌وه‌ده‌دات كه ئه‌و كه‌سه له‌هه‌ر ره‌گه‌ز و ئیتنێك بێت، مافی پارێزراو بێت".
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی، جێف زینتس رێكخه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆڤید -19 له كۆشكی سپی و جین سپیرلینگ رێكخه‌ری پلانی ده‌ربازكردنی ئه‌مه‌ریكا له كۆڤید-19 كه‌مترین مووچه‌یان هه‌یه له كۆشكی سپی كه 36 هه‌زار دۆلاره له ساڵێكدا.
راپۆرتێكی سی ئێن ئێن-یش، باسی له‌وه‌كردووه كه بایدن جیاوازترین كابینه‌یه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا. له ناویاندا یه‌كه‌م سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له هۆمۆسێكسواڵه‌كانه، یه‌كه‌م سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له نێتیڤ ئه‌مه‌ریكییه‌كانه، یه‌كه‌م سكرتێری گه‌نجینه ژنه، یه‌كه‌م وه‌زیری به‌رگری ئه‌فریقی- ئه‌مه‌ریكی-یه، یه‌كه‌م وه‌زیری ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری مرۆیی كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌ریكای لاتین-ه، وێڕای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژن له مێژووی ئه‌مه‌ریكا كه جێگری سه‌رۆك بێت، ره‌ش پێست و هندی-یه.