شه‌پۆلێکی باران هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه
K24- هەولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، شه‌پۆلێكی باران هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، كه پێشتر ده‌سته‌ی كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی بۆ كردبوو.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌هۆی گۆڕانەكانی كه‌شوهه‌وا، دۆخی باران ناجێگیره و له دوو ڕۆژی رابردوودا به هاتنی هه‌ور و خۆڵبارین، نیشانه‌كانی پێشبینیی ده‌سته‌ی كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ركه‌وتبوو.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌مشه‌و تا به‌یانی تاوه‌باران به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌قی بارانەکەش له هه‌ولێر، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ده‌بێت، جگه له هه‌ندێ شوێنی دیكه.
په‌یامنێری كوردستان24 له‌هه‌ولێر باسی له‌وه‌ش كرد، پله‌كانی گه‌رما 5 تاكو 8 پله داده‌به‌زن و كه‌شوهه‌وا فێنكتر ده‌بێت، پێشبینیش ده‌كرێت تاكو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌م شه‌پۆله به‌رده‌وام بێت و پێشبینی كۆبوونه‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاویش كراوه و چه‌قی ئه‌و شه‌پۆله‌ش پێنجشه‌ممه، هه‌ینی و شه‌ممه ده‌بێت.
پێشتریش دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، "ئەو شەپۆلە بارانەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، 06-05-2024 بەردەوام دەبێت".
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کردبوو، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانە، لەمڕۆ سێشەممەوە "بە لاوازی دەست پێ دەکات و ڕۆژی دووشەممەی داهاتووش، 06-05-2024، بە لاوازی کۆتایی دێت".
وەکو ئەوەی دیلان ڕەشاد ئاماژەی پێ دابوو، بارانە بەخوڕ و لێزمەکە، لە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەیینی داهاتوو، 02 بۆ 03-05-2024. گوتیشی، "بەهۆی بارانەوە، کاریگەریی ئەو خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە، کەم بووەتەوە".
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، "پێشبینی کراوە، لە سنووری هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و کەرکووک و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، ئاستی باران بەراورد بە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زیاتر بێت و مەترسی هەڵسانی لافاو لەو شوێنانە هەیە".