لە سەرجەم وەزارەتەکان یاسای چاكسازی جێبه‌جێكراوه

K24 - هه‌ولێر:
سەرەڕای هاتنی کۆرۆنا و بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، بەڵام کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانیویەتی لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنیدا، بەشێکی دیار لە بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات، هەریەک لە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، باسی پلان و پرۆژەکانی خۆیان دەکەن.
له‌لایه‌ك په‌تای کۆرۆنا و له‌لایه‌كی دیكه بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، بەڵام کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانیویەتی لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنیدا، بەشێکی دیار لە بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، وەک وەزارەتی کشتوکاڵ لە کابینەی نۆیەم توانیویانە چەندین پڕۆژەی گرنگی ستراتیژی ئەنجام بدەن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو گوتی: "دوو ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌سته‌به‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و ماوه‌یه‌دا له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌وڵمان داوه له دوو بواردا ده‌ستكه‌وتمان هه‌بێت، یه‌كێك له‌وانه، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌ربه‌رهێنانه له بواری پێشه‌سازی كشتوكاڵی خۆراكیدا، ئه‌و كاته‌ی ده‌ستمان پێكرد، ئاستی وه‌به‌رهێنان 1.5% بوو، ئێستا گه‌شتووه‌ته نزیكه‌ی 8%، كارمان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێنمایی و یاساكانی وه‌زاره‌ت كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی بكه‌ین و رۆتین نه‌مێنێت".
یاسای چاکسازی دوای پەسه‌ندکردنی لە پەرلەمان، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون، یەك لەو وەزارەتەیە کە پەیوەندی راستەوخۆی بە یاسای چاکسازییەوە هەیە و توانیویەتی بەشێکی دیار لە یاسایەکە جێبەجێ بکات.
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌م كابینه‌یه هه‌بووه، وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی كاری له‌سه‌ر یاسای چاكسازی كردووه، هه‌موو ئه‌و ناداپه‌روه‌رییانه‌ی هه‌بووه، وه‌زاره‌تی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر و جینۆساید و هاووڵاتی كردووه و هه‌نگاوی باش نراوه"
لە سەرجەم وەزارەتەکان یاسای چاکسازی کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە هەمان کات لەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زۆرترین وەزیر بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیان کردووە و پلان و پڕۆژەکانی خۆیان بۆ پەرلەمانتاران خستووەتەڕوو.
د.ی