فارس عیسا: پڕۆژە چاكسازییەکانی کابینەی نۆیەم قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانى پاراست
K24 – هه‌ولێر:
سەبارەت بە كاری دوو ساڵه‌ى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵ، فارس عیسا، سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا بۆ کوردستان24، رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانى له‌كاتى سوێند خواردنى له‌په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌وه‌ى راگه‌یاند، له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكى سه‌ختداین، ئێمه به‌رگه‌ی به‌رپرسیارێتى گه‌وره ده‌گرین، خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕێى زۆر شت له‌و كابینه دەکات، هه‌موو هه‌وڵێكیشیانداوە له ئاستى ئەم به‌رپرسیارێتیە دابن.
فارس عیسا راشیگه‌یاند، ده‌بێت واقعى بین كه كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كى زۆر هه‌یه، پێویستى به‌كات هه‌یه، تا وەکو چاره‌سه‌ر بكرێن و زیاتر خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ین.
ئاماژەیپێکرد، یه‌ك له كاره له پێشینه‌ییه‌كانى به‌رێز مه‌سرور بارزانى، كاركردن و په‌یوه‌ندى دروستكردنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵ، کە له پێش ساڵى (2003)ه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به چه‌ندین قۆناغدا تێپه‌ڕیووه، له‌هه‌ندێك قۆناغدا ئاسایی بوونه، له هه‌ندێكیش پەیوەندییەکان ئاڵۆز بووه.
روونیشیكرده‌وه، له(16)ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى (2017)، حكومه‌تى عێراق، هێرشێكى سه‌ربازى ئه‌نجامدا، هه‌وڵیاندا هه‌رێمى كوردستان داگیر بكه‌ن، به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى دواى سوێندخواردنى، یەکڕاست سه‌ردانى به‌غداى كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق كۆبووه‌وه، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه، ده‌بێت له به‌غدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستە ده‌ستوور نێوه‌ندگیر بێت، تاوەکو په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بن، گفتوگۆكان به‌رده‌وام بن، بڕیاری تاكلایه‌نه له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى كوردستان نه‌درێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له بابه‌تى چاكسازیدا، كابینه‌ى نۆیه‌م، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، كاری باشى كردووه، جیا لەوەش نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهاندا دابەزیووە، بابه‌تى كۆرۆناش قەیرانێکی گەورەی درووست کرد، بڕینى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش وەک کارتێکی جەخت بەرامبەر هەرێمی کوردستان بەکار هات، پڕۆژەی چاكسازى کابینەی نۆیەم، قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانى پاراست، له ئاستى شه‌قامى عێراقى، به گرنگییه‌وه باس لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم دەکرا، كه زۆرێكیش پێیان خۆش نه‌بوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م پرۆسه‌یه‌دا سەرکەوتوو بێت، سه‌ربارى ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه، ئه‌وان بیریان له‌وه ده‌كرده‌وه له‌پاش بڕینى بوودجه، هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و رووخان بچێت.
ک.ب