نوری بریمۆ: حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌روازه‌ی فیشخابوور ئۆكسجینی هه‌ناسه‌دانی رۆژئاوای كوردستانن
K24- هه‌ولێر:
نوری بریمۆ، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا رایگه‌یاند، من پیرۆزبایی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، كه وێڕای ئه‌و هه‌موو قه‌یران و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕووی بوونه‌وه، چ له‌ڕووی داراییه‌وه یانیش له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه، توانی نه‌ك ته‌نیا خۆی راگرێت، به‌ڵكو به‌ره‌وپێشچوونیشی له زۆربه‌ی بواره‌كاندا كرد و هێزی ئه‌وه‌ی هه‌بوو خۆی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كاندا بگونجێنێت، ئه‌وه‌ش بۆ توانای مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیداره‌دانی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بریمۆ بۆ كوردستان24 دوا و گوتی: كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌روبه‌ندێك دامه‌زرا، كه قه‌یرانگه‌لێك سه‌ری هه‌ڵدابوو و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ خوار 30 هه‌زار دیناری عێراقی دابه‌زیبوو، داعش له ناوچه‌كه چالاك بوو، په‌كه‌كه له لایه‌كی دیكه‌وه كێشه‌ی هێنابوویه‌وه، له‌ناو ئه‌و هه‌موو سه‌ختیانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێی خۆی كرده‌وه و حكومه‌ت له ده‌ستێكی متمانه‌پێكراودایه، ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر باس له رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خه‌ڵكی رۆژئاوا، باكوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش بكه‌ین، ده‌توانین بڵێین: هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم، به‌تایبه‌تیش جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، كه له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه به‌ئێمه‌ی گوت: هه‌رێمی كوردستان شوێنی حه‌وانه‌وه و مانه‌وه‌مانه، كاتێك له‌ترسی به‌عسییه‌كان رامانكرد، په‌نامان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنا.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دا ئاماژەی بەوەكرد: له‌و رۆژه‌وه‌ی داعش هێرشی هێنا و دواتر رووداوه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی سووریا و تا ئه‌مڕۆ، حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌روازه‌ی سنووری فیشخابوور - سێمالكا ده‌روازه‌ی ئۆكسجینی هه‌ناسه‌دانی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان بووه، ئه‌گه‌ر رۆژێك ئه‌و ده‌روازه‌یه دابخرێت، خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان ناتوانێت هه‌ناسه بدات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، وێڕای ئه‌و هه‌موو قه‌یرانانانه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم هیچ درێغییه‌كی به‌رامبه‌ر به رۆژئاوای كوردستان نه‌كردووه، له یه‌كه‌م رۆژی قه‌یرانه‌كه‌مان نه‌وت و سووته‌مه‌نیی بۆ ئێمه ره‌وانه كرد، له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ست ئه‌و قه‌یرانه‌وه ده‌یناڵاند، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پزیشكی و ئامێری پشكنینی بۆ رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه كرد، بۆ رزگاركردنی كۆبانێ له‌ده‌ست داعش، تانك و زریپۆشی به‌ناو خاكی توركیادا هێنایه رۆژئاوای كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هاوكارییانه‌ی رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان بڕیویه‌تی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆی قه‌ره‌بوو كردوونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و هاوكارییانه بۆ په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه.