دوو ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێده‌په‌ڕێت
K24 - هه‌ولێر:
دوو ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه له سه‌ره‌تاوه خزمه‌تگوزاری زیاتر و ئه‌نجامدانی چاكسازی كرده كارنامه‌ی خۆی.
مه‌سرور بارزانی، له 10ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2019 وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كابینه‌ی نۆیه‌م سوێندی یاسایی خوارد، سه‌ره‌ڕای چەندین ئاستەنگ و قەیرانی دارایی، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه گرفت له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی داهات، له سەرووی هه‌مووشیان رێكخستنه‌وه‌ی باج و دەرامەتە گشتییەكان و ده‌روازه سنوورییه‌كان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاوازدا، له گوتاره‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌وه‌ی كردوویانه پابه‌ندكردنی كۆمپانیاکانە، کە چه‌ندین ساڵه خۆیان له باج دزیوه‌ته‌وه، ئێستا ناچار كراون باج بده‌ن.
مه‌سرور بارزانی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، له مه‌ودوا له هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌كانی داهات هەمەجۆر دەكرێن و چیدیكه ته‌نیا پشت بە داهاتی نەوت نابەستن، به هه‌مان شێوه گرنگی به كه‌رته‌كانی دیكه‌ش ده‌ده‌ن، وه‌كو كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان و دامه‌زراندنی كارگه‌ی جیاواز.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، له ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م، چه‌ندین كارگه‌ی گه‌وره بۆ به بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران و ناوچەی پیشەسازی خۆراك و كارگەی تایبه‌ت به ساخكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی په‌تاته دامه‌زراون، ئه‌و كارگانه‌ی پێشتریش دامه‌زراون و له‌كار وه‌ستابوون، جارێكی دیكه كه‌وتوونه‌ته‌وه كار، وه‌كو كارگه‌ی ئاوه ته‌ماته‌ی هه‌ریر و شاره‌زوور.
وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و كارگانه له چوارچێوه‌ی ستراتیژیه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كارگه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كارگانه‌ی كار له‌سه‌ر ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران ده‌كه‌ن.
یه‌كێكی دیكه له‌و كه‌رتانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام جه‌ختی لێده‌كاته‌وه، كه‌رتی گواستنه‌وه و رێگه‌وبانه، كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكردووه، بڕبڕه‌ی پشتی جموجۆڵه بازرگانییه‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ش تا ئێستا چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی و گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كراون.
كه‌رتی ته‌ندروستی یه‌كێك بووه له‌و كه‌رتانه‌ی جێگه‌ی بایه‌خی خودی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌م بووه، له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، له گوتارێكدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و ته‌ندروستیان له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه و پێویسته هاووڵاتیانی خۆیان له په‌تاكه بپارێزن"، له پاڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناش، چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ی نوێ له هه‌رێمی كوردستان كراونەتەوە.
خاسیه‌تێكی دیكه‌ی گرنگی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌یه سه‌رۆك وه‌زیران، توانیویه‌تی تیمێكی حكومی تۆكمه پێكبهێنێت، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به هاوپه‌یمانێتی سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی پێكهێنراوه، به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێز كار كراوە و چوارچێوه‌ی حزبییه‌كه تێپەڕێندراوە، ئەمەش ئاماژەیەكی روونە بۆ گونجانی تیمی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خواست و داواكاری هاووڵاتیان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست.
یه‌كێكی دیكه له‌و خاڵانه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگاكان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، خزمه‌تگوزاری ده‌رهێنانی پاسپۆرت گه‌یه‌نراوه‌ته قه‌زاكانی كۆیه، چه‌مچه‌ماڵ، سۆران و بڕیاره بگه‌یه‌نرێته چەند قەزایەكی دیكەش.
هاوكات ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل و ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێریش له چوارچێوه‌ی ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌دان، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان ناچار نه‌بن رێگه‌یه‌كی دوور ببڕن تا بگه‌نه سه‌نته‌ری پارێزگاكان.
لە رووی كرانه‌وه و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و عێراقی و هه‌رێمی و نێودەوڵەتیدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كوردستانێكی به‌هێز پێویستی به په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز هەیە له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له‌م چوارچێوه‌یەشدا چه‌ندین دیداری گرنگ ئەنجامدراون.