ئایدن مه‌عروف: له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گرنگییه‌كی زیاتر به مافی پێكهاته‌كان دراوه
K24- هه‌ولێر:
ئایدن مه‌عروف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له‌باره‌ی پارێزگاریكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، پرسی پێكهاته‌كان پرسێكی زۆر گرنگه، ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی كارا له پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارن، به‌تایبه‌ت كه له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانییه‌كی زیاتر له پێكهاته‌كان كراوه، ئه‌مه‌ش دیارخه‌ری ئه‌وه‌یه، كه دۆسیه‌ی پێكهاته‌كان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌نگاوێكی تازه‌ی ناوه و گرنگییه‌كی زیاتر به مافی پێكهاته‌كان دراوه، ئه‌و گرنگیدانه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بڕیارێكی بوێرانه‌یه.
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان بۆ كوردستان24 گوتیشی: ئێمه له ماوه‌ی دوو ساڵی كاركردنمان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا، به شێوه‌یه‌كی كارا و بێ جیاوازی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كانمان كردووه، به‌تایبه‌ت له سه‌ردانه‌كانمان بۆ ناوچه جیاوازه‌كان تێبینی بوونی پێكه‌وه‌ژیانێكی به‌هیزی ئاشتیانه‌مان له نێوان ئایین و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئێمه له نزیكه‌وه ئاگاداری دۆخی پێكهاته‌كانین له هه‌رێم و ئێستا له ره‌وشێكی زۆر باشدان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كولتووری یه‌كترقبووڵكردن له‌ناو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی زۆر باشدایه، ئه‌مه‌ش ره‌هه‌ندێكی مێژوویی هه‌یه و له رابردووش‌دا هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باش‌دا بوون، به‌ڵام ئێستا كه ئه‌و ره‌هه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی كرداری كاری پێ ده‌كرێت و مافی پێكهاته‌كان به‌یاسا رێكخراوه، به‌تایبه‌ت یاسای ژماره 5ی ساڵی 2015، كه له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا، ئه‌م یاسایه باشترینیانه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه داكۆكی و پارێزگاری له مافی پێكهاته‌كان ده‌كات.
ئایدن مه‌عروف ئاماژه‌ی به راپۆرتێكی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش كرد، كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، له هه‌رێمی كوردستان دۆسییه‌ك و وه‌زیرێك هه‌ن، تایبه‌تن به كاروباری پێكهاته‌كان و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش به گرنگ وه‌سف كردووه و به گرنگییه‌وه باسی له ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.