هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی حكومه‌ت
K24- هه‌ولێر:
هیوا ئه‌فه‌ندی، سه‌رۆكی ده‌زگای ته‌كننه‌لۆژیا و زانیاری له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به ئه‌لیكترۆنیكردنی راییكردنی كاروباری هاووڵاتییان له دامه‌زراوه و فه‌رمانگه حكومییه‌كان گوتی: به‌ئه‌لیكترۆنی حكومه‌ت چوار ئامانجی هه‌یه، یه‌كه‌م: بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانه، كه له‌ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كی زۆر به تێچوونێكی كه‌م پێشكه‌ش ده‌كرێت. دووه‌م: داتایه‌كی باش له‌به‌رده‌ست بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بڕیارێكی دروست بدرێت، چونكه بڕیاری دروست له‌سه‌ر داتای دروست ده‌درێت. سێیه‌م: ئاماده‌كاری بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا سیسته‌می وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌لیكترۆنی بوایه، ده‌توانرا به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ئاماده‌كاری بكرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه. چواره‌م: به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا وا له هاووڵاتییان ده‌كات كه بتوانن له ماڵه‌وه كاره ئیدارییه‌كانیان رایی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ره‌زامه‌ندی زیاتری خه‌ڵك و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووتینات.
هه‌روه‌ها گوتی: كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو، زۆر گرنگی به بابه‌تی به‌ئلیكترۆنیكردنی حكومه‌ت دا، ئه‌مه‌ش وایكرد، دوای په‌سه‌ندكردنی پرۆپۆزه‌ڵه‌كه‌مان، هه‌نگاوی باش له‌وباره‌یه‌وه بنرێت.
ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان:
سه‌باره‌ت به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، هیوا ئه‌فه‌ندی گوتی: به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی سیسته‌می حكومه‌ت قازانجه‌كه‌ی دوولایه‌نه، سوودی بۆ هاووڵاتییان هه‌یه، له‌وه‌ی كه پێویست ناكات كه‌سێك له گوندێكی دووره‌ده‌ست بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانی سه‌ردانی سه‌نته‌ره ئیدارییه‌كان بكات و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بمێنێته‌وه و تێچووی رێگا و مانه‌وه‌ی بخاته سه‌ر شانی خۆی. بۆ حكومه‌تیش سوودی ئه‌وه‌یه، بۆ نموونه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی مانگانه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با، زۆرجار تێچوونه‌كه له پاره‌ی كۆكراوه زیاتره، ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی زیاتر ده‌خاته سه‌ر شانی حكومه‌ت، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنه‌وه ئه‌و بارگرانییه‌ش نامێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی حكومه‌ت، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئه‌و كاره رووتیاناتانه رایی ده‌كه‌ن، له شوێنه‌كانی دیكه سوودیان لێ وه‌رده‌گرین، به‌مه‌ش كارێكی زیاتر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاشكراشیكرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنییه‌وه كاره ئیدارییه‌كان رایی بكرێن، پێویست به بوونی ژێرخانێكی پته‌و هه‌یه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌كانی پێشتر ئه‌و ژێرخانه ئاماده نه‌كرابوو و گوتیشی: به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتاڵ بۆ یه‌كه‌م جار له كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستیپێكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا كاری سه‌نته‌ره‌كه‌یان له دوا قۆناغدایه و زۆری نه‌ماوه بكه‌وێته كار و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی حكومه‌ت پشتیوانییه‌كی زۆری ئه‌وان ده‌كات.
به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتاڵ له حكومه‌ت:
له‌باره‌ی به‌ره‌به‌سته‌كانیش گوتی: نه‌بوونی ژێرخان یه‌كێك بوو له كۆسپه‌كان، ده‌توانم بڵێم: ئه‌و كێشه‌یه‌مان چاره‌سه‌ركردووه و له كۆتاییداین، دووه‌م به‌ره‌به‌ست نه‌بوونی كادری به‌توانایه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره، ئه‌و كێشه‌یه‌شمان چاره‌سه‌ركردووه و ئێستا خاوه‌ن چه‌ندین كادیری پیشكه‌وتووین، كه ده‌رچووی زانكۆكانی كوردستانن و هه‌موو سۆفتوێره‌كانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و كادیرانه‌وه دیزاین و دروست ده‌كرێن و وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سۆفتوێرانه‌مان كڕیبان، ده‌بوایه به ملیۆنان دۆلاریان بۆ ته‌رخان بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا له‌ناوخۆ و به كوالیتێكی زۆر به‌رز ئه‌و كاره ده‌كه‌ین.
كاتی به‌كارخستنی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی و دابه‌شكردنی مووچه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌وه:
سه‌رۆكی ده‌زگای ته‌كننه‌لۆژیا و زانیاری له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی كاتی به‌كارخستنی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا سیسته‌مه‌كه ده‌كه‌وێته كار و هه‌ژمارێكی تایبه‌تمان بۆ هاووڵاتییان دروستكردووه، پێی ده‌گوترێت "ژماره‌ی بێ هاوتای كه‌سی"، خودی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌شی كاری زۆریان له‌سه‌ر كردووه، ئه‌و هه‌ژماره بۆ نیو ملیۆن كه‌س ئاماده كراوه، ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه فه‌رمانبه‌ران ئاگاداری مووچه‌كانیان بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
گوتیشی: ئێستا سیته‌مێكی دیكه‌مان دروست كردووه، به‌ناوی "سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی دارایی هه‌رێم"، ئه‌و سیسته‌مه ئه‌مڕۆ كۆتایی هاتووه و تایبه‌ته به كۆنترۆڵكردنی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت، ده‌توانین له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌وه خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت كه‌م بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مووچه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر دابین بكه‌ین، چونكه ئه‌مه زانیاریمان پێ ده‌دات له‌وه‌ی بتوانین بزانین داهاته‌كه‌مان چه‌ند كه‌می كردووه یان زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش به‌رچاوڕوونی به حكومه‌ت ده‌دات بۆ پلاندانان و بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه داراییه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر گرنگی به‌و بابه‌ته ده‌دات، چونكه هیچ كه‌سێك به‌قه‌د ئه‌و تامه‌زرۆ نییه بۆ نه‌هێشتنی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دابه‌شكردنی مووچه له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا.
ئاشكراشیكرد، حكومه‌ت پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌ر كه‌سێك له هه‌رێمی كوردستان بژیت، ببێته خاوه‌نی ئه‌و هه‌ژماره ئه‌لیكترۆنییه، واتا ئه‌و ئۆفه‌ره بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستانه، نه‌ك ته‌نیا فه‌رمانه‌به‌ره حكومییه‌كان، به‌ڵام قۆناغی یه‌كه‌م بۆ فه‌رمانبه‌رانه و له داهاتوودا ته‌واوی هاووڵاتییان ده‌بنه خاوه‌ن هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له‌و سیسته‌مه.