133 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان به پرۆژه‌كان دراوه.. 45 پرۆژه‌یان پیشه‌سازین
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگییه‌كی تایبه‌تی وه‌به‌رهێنان داوه له كه‌رته جیاوازه‌كان و ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی داهات هه‌مه‌جۆر بكات.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به كوردستان24ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر پێداگری و راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵدراوه ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران بكرێت، به‌تایبه‌تیش له كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و كه‌رته‌كانی دیكه.
محه‌مه‌د شوكری راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رته جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به مۆڵه‌تی پرۆژه‌ش، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند، له كابینه‌ی نۆیه‌م 133 مۆڵه‌ت به پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه، كه 45 پرۆژه‌یان له كه‌رتی پیشه‌سازین.
روونیشی كرده‌وه، هه‌ندێك له‌و پرۆژانه خه‌ریكه ته‌واو ده‌بن، به‌وه‌ش هه‌لیكار بۆ گه‌نجان و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌ڕه‌خسێت كه پرۆژه‌كانی لێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاشكراشیكرد، له سه‌رجه‌م كابینه‌كانی رابردووی حكومه‌تی هه‌رێم، مۆڵه‌ت بۆ پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان 1.4% بووه، به‌ڵام ئێستا له كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌و رێژه‌یه گه‌یشتووه‌ته8% و سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنانیش له كه‌رتی كشتوكاڵ، گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی نیو ملیار دۆلار.