"له‌ماوه‌ی دوو ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا 48 پڕۆژه‌ی گرنگی رێگاوبان جێبه‌جێكراوه"
K24- هه‌ولێر:
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی به‌شدایكردنی له دیبه‌یتی كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا 48 پڕۆژه‌ی گرنگی رێگاوبانمان جێبه‌جێكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یاسای چاكسازیمان جێبه‌جێكردووه و بڕی 41 ملیۆن دینارمان بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕاندووه‌ته‌وه".
دانا عه‌بدولكه‌ریم گوتی: "له ماوه‌ی دوو ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و په‌تای كۆرۆنا، توانیویه‌تی له خزمه‌تكردن به‌رده‌وام بێت و چه‌ندی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێكردن و رێگابان جێبه‌جێبكات".
گوتیشی: "وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌شی زۆری ئه‌و پڕۆژانه‌ی كابینه‌ی پێشوو وه‌ستابوون، ده‌ستی به‌جێبه‌جێكردنی كرده‌وه، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا 48 پڕۆژه‌ی گرنگی رێگاوبانمان جێبه‌جێكردووه، كه كۆی گشتی ئه‌و پڕۆژانه 711 ملیار دیناره و سه‌رجه‌میان ته‌واو كراون".
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ده‌یان پڕۆژه‌ی دیكه‌ی رێگاوبان له جێبه‌جێكردنان، كه به گوژمه‌ی زیاتر له 2 ترلیۆن دیناره، بودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و له ماوه‌ی ساڵانی داهاتوو ته‌واو ده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا 7 پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونمان ته‌واو كردووه، به گوژمه‌ی 94 ملیار دینار، واتا وه‌زارتی ئاوه‌دانكردنه‌وه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
دانا عه‌بدولكه‌ریم ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌مدا (9) هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون كاره‌كانی وه‌ستابوو، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی كابینه‌كه پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێ بوون له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكراون، له هه‌ر سێ پارێزگاكانی دهۆك، هه‌ولێر و سلێمانی، 7 پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون ته‌واو كراون، یه‌كێك له پڕۆژانه له قه‌ڵادزێیه، ئێستا هاووڵاتیان تێیدا نیشته‌جێن و له داهاتووشدا یه‌كه‌كانی دیكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به درووستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه روونیكرده‌وه، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، درووستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ندێك سیستی تێكه‌وت، به‌ڵام ئه‌مساڵ به هاوكاری دوو كۆمپانیا قۆناغی توێژینه‌وه ته‌واو بووه، ئێستا ئه‌و دوو كۆمپانیایه پڕۆپۆزه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت كردووه، دواتر وه‌زاره‌تی شیكردنه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و كار له‌سه‌ر پلانی جێبه‌جێكردن ده‌كه‌ین و به‌هیواین له ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه‌دا به‌ردی بناغه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دابنێین.
روونیشكرده‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای چاكسازی، بڕی 41 ملیۆن دینارمان بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه پێداچوونه‌وه به راژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تدا كراوه، كه هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ر ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی نه‌بووه، یان ئه‌و پسپۆڕییه‌ی نه‌بووه و شایسته‌ی دارایی پێدراوه، بۆیه چاكسازی له وه‌زارتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا كراوه و ئه‌و بڕه‌یه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، باس له‌وه كرد، سندوقی رێگاوبانه‌كان یه‌كێك له ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه، له سایه‌ی ئه‌و سندوقه‌وه ده‌توانین رێگاوبانه‌كانمان نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه، جگه له‌وه‌ش، چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه له داهاتی ئه‌و سندوقه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ده‌بووایه ساڵانی پێشوو ئه‌و سندوقه درووست بكرابووایه و بخرابووایه خزمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان.
باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیاره ئه‌و سندوقه به هه‌ماهه‌نگی هه‌ر چوار وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، ناوخۆ، دارایی و سامانه سرووشتییه‌كان داهاته‌كه‌ی كۆبكرێته‌وه، كه به رێژه‌ی 75%ی ئه‌و داهاته بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌بێت، ئێستا په‌یڕه‌وه‌ی ئه‌و سندوقه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، هیوادارین كه‌متر له مانگێكی دیكه سندوقی پاڵپشتیی ئاوه‌دانكردنه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، تا بتوانین زیاتر خزمه‌تی هاووڵاتیان بكه‌ین و رێگاوبانه‌كانی كوردستان نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاره گرنگه‌كان تاووتوێ ده‌كرێن، هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌كو یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی بڕیاره‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان، زیاتر له 90%ی بڕیاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگ ده‌درێت، ئامانجی ئه‌م كابینه‌یه خزمه‌تگوزارییه.
د.ی