بۆ كۆنترۆڵكردنی ژماره‌ی دانیشتوان هیندستان چه‌ند رێكارێكی سه‌یر ده‌گرێته‌به‌ر
K24 - هه‌ولێر:
گه‌وره‌ترین ویلایه‌تی هیندستان له رووی دانیشتووانه‌وه رایگه‌یاند، پڕۆژه‌یاسایه‌ك گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه رێژه‌ی منداڵبوون دیاری ده‌كات، به گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی زیاتر له دوو منداڵیان ده‌بێت، رێگه‌یان پێ‌نادرێت له كه‌رتی حكومیدا دابمه‌زرێن، له هه‌مانكاتدا چه‌ند سزایه‌كی دیكه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو.
رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی "ئه‌وتار برادیش"ی هیندستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، رێگری له زیادبوونی رێژه‌ی دانیشتوان بكه‌ن، كه ژماره‌ی دانیشتوانی 220 ملیۆن كه‌سه، بۆیه بڕیاریان داوه له رێگه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌كه‌وه هانی خه‌ڵكه‌كه بده‌ن، تا منداڵی زۆریان نه‌بێت، كه زۆری دانیشتوان له‌و ویلایه‌ته كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌می خۆراك و ده‌رمان و ده‌ستكه‌وتنی كار كردووه.
به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاساكه، چه‌ند سزایه‌ك دیاریكراوه، سزاكان بریتین له زیادنه‌كردنی مووچه، پله‌به‌رزنه‌كردنه‌وه، لێخۆشبوونی باج نایانگرێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رێگیان پێ‌نادرێت خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بپاڵێون، له‌هه‌منكاتدا هانی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌رێت كه منداڵێكیان بووه، ئه‌گه‌ر منداڵی دیكه‌یان نه‌بێت، تا ته‌مه‌نی 20 ساڵی چاودێریی پزیشكی منداڵی یه‌كه‌میان ده‌كرێت.
دادوه‌ر "ئان میتال"، سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه حكومییه كه پڕۆژه‌یاساكه‌ی داڕشتووه، گوتی: به‌هۆی زۆری دانیشتوانه‌وه، قه‌یران له‌و ویلایه‌ته درووست بووه، هه‌ر له كه‌لوپه‌لی پزیشكییه‌وه تا خۆراك، ته‌نانه‌ت كاری له‌سه‌ر دامه‌زراندنیش كردووه، هیچ شتێك به‌رگه ناگرێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی ژماره‌ی دانیشتووان، هیندستان گه‌وره‌ترین وڵاته له رووی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه، له ساڵی 2022 له پێشی چین ده‌داته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ژماره‌ی دانیشتووان له سه‌رانسه‌ری جیهان له ساڵی 2050 ده‌گاته 9.7 ملیار كه‌س، له ساڵی 2100یشدا ده‌گاته 11.2 ملیار كه‌س، له كاتێكدا ئێستا ژماره‌ی دانیشتوان 7.3 ملیار كه‌سه.
د.ی