سۆران.. دوو تۆمه‌تبار به تۆمه‌تی دراوی ساخته ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگركردووه، كه ویستوویانه بڕی 4 ملیۆن و 900 هه‌زار دیناری ساخته‌دا له جۆی (25) هه‌زاری له بازاڕی سۆران ساغبكه‌نه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئاشكرای كرد، دوای ئاگادارکردنەوەی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی سۆران لەلایەن چەند کاسبکارێکی ناو بازاڕ، کە دراوی (25) ھەزار دیناری ساختەیان وەرگرتووە، دوای بەدواداچوونی ورد لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاونی سۆران، توانرا تۆمەتباری سەرەکی بدۆزرێتەوە و ده‌ستگیربكرێت.
ئاشكرایشی كرد، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران تۆمه‌تباره‌كه دەستگیركراوه، کە ناوی (م،ا،ف)ـه لەدایکبووی (1995)ـه و ئێرانییە، تۆمه‌تباره‌كه دانی بە تاوانەکەی ناوه و ھەر لە شوێنی حەوانەیدا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 4 ملیۆن و 900 هه‌زار دیناری ساخته‌دا گیراوه.
پۆلیسی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دراوه‌كان لە جۆری (25) ھەزارییه و لەوتەکانی تۆمەتباری ناوبراودا دانی نا بەوەی کە کەسێکی دیكه‌شی لەگەڵ بووە، به هه‌وڵی پۆلیسی سۆران توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیربکرێت، کە ناوی (ا،ص،م)ـه و لەدایکبووی (1982)ـه ئه‌ویش ئێرانییه، ئێستا ھەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر راگیراون بەپێی ماددەی (281) لە یاسای سزدانی عراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران له به‌یاننامه‌كه‌یدا داوای له هاووڵاتیان كردووه، لە هەر كێشە و گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری كۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆرانه‌وه بكەن، كه ئه‌م ژمارانه‌ن: 104 و 124 و 134، ته‌نیا به بێ كۆد، له‌گه‌ڵ ژماره‌ی مۆبایلی 075033301014 له ڤایبه‌ر و وه‌تسئه‌پ.