خه‌سرۆ گۆران: پارتی ئاماده‌یه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقدا بكات
K24- هه‌ولێر:
خه‌سرۆ گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی پارتی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، كه بڕیاره له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چێت، گوتی: پارتی هه‌موو ئه‌و رێكاره یاساییانه جێبه‌حێ ده‌كات، كه له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌رده‌چن و له جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وامین، تاوه‌كو بۆ رۆژی 10ی ئۆكتۆبه‌ر ئاماده بین و به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ین.
گوتیشی: تا ئیستا هه‌نگاوی باشمان به‌و ئاراسته‌یه ناون و ماوه‌یه‌كی زۆریشمان له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش جێبه‌جێ بكه‌ین، كه ماون.
خه‌سرۆ گۆران جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وان وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له ساڵی 1992ـه‌وه تا ئێستا هه‌میشه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پاك و بێ ساخته‌كاری و ره‌وا و دادپه‌روه‌ر بوونه، هه‌موو كاتێكیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بریكاریان له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێرێكی دڵسۆز بن بۆ پاك ڕاگرتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: بۆ ئه‌م جاره‌ش، ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر هه‌ر سندوقێكی ده‌نگدان بریكارێكیان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێریه‌كی راسته‌قینه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی بكرێت له رۆژی ده‌نگدان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌وانه‌یه له كه‌ركووك، شنگال و خانه‌قین و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم وه‌ك پێشان حزووریان نه‌بێت، چونكه باره‌گاكانیان له‌و ناوچانه داگیركراون و كادیره‌كانیان هیچ بوونێكیان له‌و ناوچانه نییه و كاندیده‌كانیشیان به‌ئاسانی هاتووچۆی ئه‌و شوێنانه ناكه‌ن، به‌ڵام وێڕای ئه‌مه‌ش له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی باره‌گاكانیان وه‌ربگرنه‌وه، تاوه‌كو كارئاسانی بۆ هاتووچۆی كاندیده‌دكانیان بۆ ئه‌و ناوچانه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌و ناوچانه نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی كێشه‌ش بوونه‌وه، ئه‌وا قبووڵی ناكه‌ن و رێكاری یاسایی ده‌گرنه به‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پارتی له زۆر بازنه‌دا به‌شداری له هه‌ڵبژارنه‌كاندا ده‌كات و له زیاتر له 30 بازنه كاندیدیان هه‌یه و جگه له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پارتی كاندیدی له زۆر شوێنی دیكه‌ی عێراقیش هه‌یه، له‌وانه‌ش به‌غدا، واست، كه‌ربه‌لا و چه‌ندین شوێنی دیكه.
دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین پارێزگاری له سه‌نگی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ین، قه‌باره‌ی پارتی له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق گه‌وره‌تر بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی بڕیاری موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ كشانه‌وه‌ی ره‌وته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌در ببێته هۆی دواخستنی هه‌وڵبژاردن، خه‌سرۆ گۆران گوتی: هه‌ر لایه‌نێك ئازاده له‌وه‌ی چ بڕیارێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌دات، به‌ڵام تا ئێستا ره‌وتی سه‌در داوای كشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه.