قۆناخی دووه‌م كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌للووجه‌ ده‌ستپێده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

ھادی عامری فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی دەڵێت: قۆناخی کۆتایی  ڕزگاركردنی شارۆچکەی فەللووجە لە چەند رۆژی داھاتوو دەستپێدەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ھادی عامری، قۆناخی یەکەمی  ڕزگاركردنی فەللووجە خەریكە كۆتایی دێت و ئێستا  ئەو شارە دەورەدراوە و  ھەموو ھێزەكانی عێراق بۆ چوونە ناو شارۆچکەکە ئامادەن.

عامری داوای لە دانیشتوانی فەللووجە كرد، لە دەروازەی باشووری رۆژئاوای شارۆچکەکەوە بچنە دەرەوە، ئەمەش لەدوای ھۆشدارییەكه‌ی حکوومەتی عێراق هات، كە نزیکەی 50 ھەزار خەڵکی مەدەنی نێو شارۆچکەی فەللووجە ژیانیان لەمەترسیدایە، بەھۆی ئەوەی چەکدارانی داعش ناھێڵن بچنە دەرەوەی شارۆچکەکە.