له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون له عێراق تۆماركرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 40 هه‌زار و 875 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 9 هه‌زار و 883 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه تا ئێستا، ئه‌مه به‌رزترین ئاماری تووشبوونی رۆژانه‌یه له عێراق تۆماربكرێت. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه هه‌زار و 184 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 62 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 8 هه‌زار و 278 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 501 هه‌زار و 595 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 17 هه‌زار و 892 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 364 هه‌زار و 545 كه‌سیش به رێژه‌ی 90.9% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 119 هه‌زار و 158 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 657 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ملیۆنێك 164 هه‌زار و 890 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B