گه‌وره‌ترین شكسته‌كان له مێژوودا له نێویاندا (149 ـ 0)
له یه‌كه‌مین رۆژی ئۆڵمپیكی تۆكیۆ، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ئه‌نجامی (10 ـ 3) سه‌ركه‌وتنی له دژی زامبیا به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش بووه گه‌وره‌ترین ئه‌نجام له مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌نجامی زۆر گه‌وره‌تر ڕوویداوه.
یه‌كه‌م: له ساڵی 1971 یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی دورگه‌ی كوك كه‌وتووه‌ته باشووری ئۆقیانووسی وڵاتی ئایسله‌ندا، به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی تاهیتی تووشی شكست هاتن به ئه‌نجامی (30 ـ 0).
دووه‌م: له رۆژی 11 نیسانی2001، له یارییه‌كانی پاڵاوتن بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2002، هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ساموا سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد به ئه‌نجامی (31 ـ 0).
سێیه‌م: له مانگی ئه‌یلولی 1885، یانه‌ی هاربزی سكۆتله‌ندی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئابردین رۆڤێرز (35 ـ 0) سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
چواره‌م: یه‌كێكی دیكه له ئه‌نجامه ئابڕووبه‌ره‌كان دیسان له سكۆتله‌ندا روویدا، كاتێك یانه‌ی (بۆن ئاكورد) و (ئاربروس) له جامی سكۆتله‌ندا به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه به ئه‌نجامی (36 ـ 0) كۆتایی هات.
پێنجه‌م: له رۆژی 31 نیسانی 2002 گه‌وره‌ترین شكست له مێژوودا روویدا، كه تێیدا تیپی (ئه‌لمدغشقری) له نێو یاریگه‌ی ستاد ئۆڵمپیك دو لیمیرن به‌رامبه‌ر تیپی (ئاس ئادیما) به ئه‌نجامی (149 ـ 0) تووشی شكست بوو، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و تیپه‌ی تووشی شكست بوو له یاریی پێشووتر سكاڵایان له‌سه‌ر ده‌سته‌ی ناوبژیوانان تۆمار كرد بوو، یاریزانه‌كانیش وه‌كو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بڕیاریاندا گۆڵه‌كه‌یان بۆ تیپی به‌رامبه‌ر به‌ربده‌ن، دواتر فیفا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌م یارییه كرد و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان و راهێنه‌رانی ئه‌و تیپه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ له یاریكردن سڕكران، ئه‌نجامی ئه‌م یارییه‌ش به گه‌وره‌ترین شكست له مێژوودا تۆمار كرا.