ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات 35 هه‌زار وه‌رگێڕی ئه‌فغانی بگوازێته‌وه دوو وڵاتی عه‌ره‌بی

K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكرد، سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ گواستنه‌وه‌ی 35 هه‌زار وه‌رگێڕی زمانه‌وانیی ئه‌فغانی و خێزانه‌كانیان له ئه‌فغانستان بۆ دوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی قه‌ته‌ر و كوه‌یت ده‌كات.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه له‌و وه‌رگێڕانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه.
بڵاویشیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی پلانه‌كه، ئێستا كار له‌سه‌ر دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و وه‌رگێڕانه له هه‌ریه‌ك له سه‌ربازگه‌كانی سیلیه له قه‌ته‌ر و سه‌ربازگه‌ی بۆرینج له كوه‌یت ده‌كرێت، كه به‌لایه‌نی كه‌م بتوانن بۆ ماوه‌ی 18 مانگ له‌و دوو سه‌ربازگه‌یه نیشته‌جێ بكرێن، تا ئه‌و كاته‌ی ڤیزای ئه‌مه‌ریكایان پێ ده‌درێت.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی بۆ رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه قسه‌یان كردووه، ئاشكرایانكردووه، له‌و دوو سه‌ربازگه‌یه پێداویستی رۆژانه و خوارده‌مه‌نی بۆ ته‌واوی ئه‌و 35 هه‌زار وه‌رگێڕه و خێزانه‌كانیان به‌گوێره‌ی رێساكانی ئایینی ئیسلام و خواردنی حه‌ڵاڵ و دوور له بوونی گۆشتی به‌راز ئاماده ده‌كرێن.
وه‌ك ئاماژه‌یان پێداوه، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات به‌زووترین كات ئه‌و هه‌نگاوه بنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی چه‌كدارانی تاڵیبان پارێزراو بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ملیار دۆلاری ته‌رخان كردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، پلانی هاوشێوه بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فغانیانه له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش له‌ئارادن، كه كاریان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی ئه‌وه‌شیان كرد، له یه‌كه‌م قۆناغدا 2 هه‌زار و 500 وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له‌كاتێكی نزیكدا بگوازرێنه‌وه شاری فۆرت لی له ویلایه‌تی ڤێرجینیا.
H.B