لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاووتوێ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره كه‌مێكی دیكه لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆببێته‌وه و تاووتوێی پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكات و بڕیار و رێنمایی نوێ له باره‌ی ره‌وشی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هێرۆ مه‌ولوودی، په‌یامنێری كوردستان24 چه‌ند پێشنیازێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كان و دواجار وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش پێشكه‌ش كراون و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تاووتوێ ده‌كرێن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، داخستنی به‌شێك له شوێنه گشتییه‌كان و كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی و داخستنی ده‌روازه‌ی سنوورییه‌كان له ریزی ئه‌و پێشنیازانه‌ن، كه پێشكه‌ش كراون.
رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی دێلتا له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك رۆژی دووشه‌ممه (26ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) زۆرترین تووشبووی تۆماركراوه، كه 3 هه‌زار و 559 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه.