پێشنیازی كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی و سنووردار ره‌تكرانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دوو پێشنیازی له باره‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی و سنووردار ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كه به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوو پێشنیازی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی و سنووردار ره‌تكراونه‌ته‌وه و پێشنیازه‌كانی دیكه‌ش تاووتوێ ده‌كرێن.
لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هێشتا له كۆبوونه‌وه‌دایه و بڕیاره كه‌مێكی دیكه به راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی بڕیار و رێنمایی نوێ رابگه‌یه‌نێت.