وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆنفرانسێك ئه‌نجام ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (28ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، بە مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی (بەكولتوورکردنی خوێندنەوەی کتێب لە ناوەندەکانی خوێندن)، كۆنفرانسێك ئه‌نجام ده‌درێت.
له راگهینراوهكهی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه، به ئامادەبوونی نووسەران لە بواری نووسینی کتێبی منداڵان و قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی كۆنفرانسێك بەم زووانە چ بەشێوەی رووبەڕوو (بەگوێرەی دۆخی کۆرۆنا)، یان بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوا له هه‌موو نووسه‌رانی ئه‌م بواره ده‌كات، كه نیازی به‌شداریكردنیان هه‌یه، دواكات بۆ به‌شداریكردن 15ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2021 ده‌بێت و ده‌توانن ناویان له‌و فۆڕمه تۆمار بكه‌ن:
فۆڕمی تۆمارکردنی ناوی چیرۆكنووسان لە هەرێمی کوردستان
د.ی