هەسەدە سزاکانی ئەمهریکا بۆ سەر حکومەتی سووریا پێشێل دەکات
K24 - ههولێر:
هەسەدە سزاکانی ئەمهریکا بۆ سەر حکومەتی سووریا پێشێل دەکات و ساڵانە شەش ملیۆن بەرمیل نەوت بە قاچاغ دەداتە دیمەشق.
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، وێڕای سەپاندنی یاسای سیزەر لەلایەن ئەمهریکا بۆ سەر حکومەتی سووریا وەك گوشارێك بۆ پەیڕەوکردنی دیموکراسی، بەڵام هێزەکانی سووریای دیموکرات رێگە بە گەیشتنی نەوت دەدات بۆ حکومەتی سووریا.
بە گوێرەی راپۆرتێك ساڵانە شەش ملیۆن بەرمیل نەوت بە قاچاغی دەگاتە دەست ناوچەکانی حکومەتی سووریا و لە بەرامبەردا هەسەدە نزیکەی 120 ملیۆن دۆلار بەدەستدەخات.
د.ی