چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر خێوه‌تێكی پرسه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، له په‌لامارێكی داعشدا له ناوچه‌ی "ئه‌بو جیلی" له شاره‌دێی "یه‌سرب" له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ژماره‌ك كه‌س كوژران و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 چه‌كدارانی داعش هێرشێكی تیرۆرستیان كرده سه‌ر خێوه‌تێكی پرسه له ناوچه‌ی "ئه‌بو جیلی" له شاره‌دێی "یه‌سرب" له پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین و كه 6 كه‌س له ئاماده‌بووانی پرسه‌كه كوژران و 23 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه له‌ناو قوربانییه‌كاندا ئه‌ندامانی هێزی ئه‌منیشی تێدایه، ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان به‌دوای ئه‌نجامده‌رانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌وه‌ن.
د.ی