كونسوڵی ئیمارات رۆڵی كوردستان24 به‌رز ده‌نرخێنێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهیری، كونسوڵی گشتیی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب(ئیمارات)، رۆڵی دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان 24ی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ناسراو به‌رز نرخاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (1ی ئاب/ ئۆگستی 2021)، كونسوڵی گشتیی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان 24 بۆ توێژینه‌وه و راگه‌یاندن كرد.
شاندی ئیمارات له لایه‌ن محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و رۆژنامه‌نووسانی دامه‌زراوه‌كه پێشوازی لێكرا و به‌شه جیاجیاكانی دامه‌زراوه‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه.
له دیداری نێوانیاندا، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی قۆناغه‌كه، به دامه‌زراوه‌ی پیشه‌یی وه‌ك كوردستان 24 كرایه‌وه و له لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهیری، كونسوڵی گشتیی ئیمارات له هه‌ولێر رۆڵی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24ی له رووی پیشه‌یی و كاركردن به گیانی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزنرخاند.
جه‌ختیشیكرده‌وه، دامه‌زراوه‌كه رۆڵی گرنگی هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی گه‌لانی پێشكه‌وتووی جیهان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه و قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا.