وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: له ته‌نیا 10 رۆژدا زیاتر له 150 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین تۆماركردووه
K24- هه‌ولێر:
ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ی راگەیاند، بەهۆی هاتنی ئەم شەپۆلە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 150 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆمار کردووە.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراشیكرد، تا ئێستا زیاتر لە 125 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان دوو ژەمی ڤاکیسینی دژی كۆرۆنایان وەرگرتووە.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێشتر سیستمی خۆتۆماركردن زۆر به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چوو و له سه‌ره‌تای گه‌یشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هه‌رێمی كوردستان تا به‌ر له 10 رۆژ، ته‌نها نزیكه‌ی 285 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان له سیستمی ئه‌لیكترۆنی تۆماركردبوو، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م 10 رۆژه‌ی دوایی، خۆتۆماركردن به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌رێگه‌ی جیاوازه‌وه، به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێره زیره‌كه‌كان، ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوی خۆیان له سیسته‌مه‌كه تۆماركردووه، 450 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و تادێت ئه‌و رێژه‌یه زیاتر ده‌بێت.
H.B