بارسێلۆنا بۆ یاریی ریال سۆسیداد سێ یاریزانی دوورخستەوە

دێست و دیپای و گریزمان
دێست و دیپای و گریزمان

بارسێلۆنا بۆ یاریی بەرامبەر ریال سۆسیداد سێ یاریزانی دوورخستووەتەوە و فرەنکی دی یۆنگیش بانگهێشتکراوە.

رۆناڵد کومان راهێنەری بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد ئاشکراکردووە، کە فیلیپ کۆتینهۆ و ساموێل ئۆمتیتی و مێرالیم پیانیچ دوورخراونەتەوە و بارسێلۆنا دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت ئەم سێ یاریزانە لەکۆڵ خۆی بکاتەوە و ئەم هاوینە بەڕێیان بکات.

کومان بۆ یارییەکەی سۆسیداد بانگهێشتی فرەنکی دی یۆنگ و گاڤی کردووە، کە بەهۆی پێکانەوە لە یاریکردن دابڕابوون. کومان تا ئێستا درێسی ژمارە 10ـی لەدوای رۆیشتنی لیۆنێل میسی بە هیچ یاریزانێک نەداوە.

ئەمشەو لە گەڕی یەکەمی لالیگا بارسێلۆنا یەکەم یاریی خۆی لەدوای رۆیشتنی مێسی ئەنجام دەدات.