ئه‌فغانستان له ژێر عه‌بای تاڵیبان شه‌وێكی درێژ به‌سه‌ر ده‌بات
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌كان شڕۆڤه‌ی دۆخی ئه‌فغانستانیان كردووه، دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ئه‌و ولاته‌ی كرد، ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی ئه‌فغانستانیش به‌ره‌و شوێنی نادیار، رایكرد.
به گوێره‌ی بۆچوونی نووسه‌ران و شڕۆڤه‌كاران، هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌مه‌ریكا له‌و جه‌نگه‌دا، شكستی هێناوه، هه‌ندێكیش پێیان وایه ئه‌وه بۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، كه رووداوی گه‌وره‌ی جیهانی به‌دوای خۆیدا دێنێ.
رۆژنامه‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست، پێیان وایه، كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه، ده‌رگای گه‌وره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری تووندڕه‌وی به رووی جیهاندا، كرده‌وه.
عه‌بدولباری عه‌توان، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (ره‌ئی ئه‌لیه‌وم) ی ئه‌لیكترۆنی، رایگه‌یاند، له‌م قۆناغه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵیبان به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌گه‌ڕێن، ره‌نگیشه ئه‌و وڵاته بكه‌وێته نێو جه‌نگێكی نێوخۆیی درێژ خایه‌ن، چونكه چه‌ندین تایفه‌ی ئاینی شیعه له‌م وڵاته‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش ره‌نگه (ئێران، توركیا و رووسیا)، پێشڕه‌وی بۆ ئه‌فغانستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له تایفه‌كانی خۆیان، بكه‌ن.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، نهێنی گه‌وره له‌وه‌دایه كه رووسیا و ئێران، پاڵپشتی گه‌وره‌ی دارایی چه‌كدارانی تاڵیبان، بوون، بۆ ئه‌وه‌ی له دژی سوپای ئه‌مه‌ریكا بجه‌نگن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش پاكستان خۆی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی دروستكردووه، به‌رده‌وامیشه له پاڵپشتی كردنیان، پاكستانیش په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ ئێران و توركیادا، هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و پشێوییه‌ی كه بۆ نێرده نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان له كابول دروست بوو، ترسناكترین حاڵه‌تی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا، دروستكرد.
غه‌سان شه‌ربل سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌وسه‌ت)ـی له‌نده‌نی، ئاماژه‌یپێكرد، بۆچوونه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه نه‌بوون كه ئه‌فغانستانی ئه‌مه‌ریكایی هه‌ره‌س بهێنێت، ئه‌سته‌میش بوو كه بگه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌فغانستانی تاڵیبان، به ئاسانی سه‌ركه‌وتن.
ده‌شڵێت، دۆسیه‌ی ئه‌فغانستان بووه‌ته هۆكاری نیگه‌رانی بۆ وڵاتانی دراوسێی، به‌تایبه‌ت وڵاته زلهێزه‌كان، كه ركابه‌ری سه‌ره‌كین بۆ ده‌ستكه‌وتنی پارچه‌یه‌كی دیكه له وڵاتانی ئاسیا، بۆیه ئه‌فغانستان له ژێر عه‌بای تاڵیبان، شه‌وێكی درێژ به‌سه‌ر ده‌بات.
مشاری زایدی، نووسه‌ر له رۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌وسه‌ت)، رایگه‌یاند، ئێمه له‌به‌رده‌م قه‌ره‌باڵغییه‌كی گه‌وره‌ی ئیسلامییه تووندڕه‌وه‌كانین، بۆیه وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئامانجی یه‌كه‌می ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ن.
رۆژنامه‌نووسی میسری، سوله‌یمان جۆده، جه‌ختیكرده‌وه، ئیداره‌ی بایدن ئه‌وه ده‌زانێت له‌كاتی گه‌یشتنی چه‌كدارانی تاڵیبان بۆ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، واتای بڵاو كردنه‌وه‌ی تووندڕه‌ویی و نه‌هێشتنی یه‌كسانیه، مانای ئه‌وه‌شه كه تاریكی جێی رووناكی ده‌گرێته‌وه، دواجار هه‌موو ئه‌و رووناكیانه ده‌كوژێنه‌وه كه بیست ساڵه له ئه‌فغانستان، داگیرسابوون.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئیداره‌ی بایدن ئه‌وه ده‌زانێت، كه به ئاشكرا پشتی له حكومه‌تی ئه‌فغانستان كرد، سه‌رباری ئه‌مه بایدن پێداگیره بۆ كشاندنه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له ئه‌فغانستان، پرسیار ئه‌وه‌یه، كه ئایا ئه‌مه‌ریكا هانی تووندڕه‌وی له‌ناوچه‌كه ده‌دات؟ یاخوود چی؟
باسل ته‌رجمان، توێژه‌ر له كاروباری كۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه جیهادییه‌كان، ده‌ڵێت: داڕمانی ئه‌فغانستان له‌به‌رده‌م چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌بێته پاڵپشتییه‌كی مه‌عنه‌وی بۆ بزوتنه‌وه‌ی ناوبراو، وه‌ك سه‌ركه‌وتنیش به‌سه‌ر كافره‌كان ئه‌ژماری ده‌كه‌ن، كاتێك ئه‌وان ده‌ڵێن، كه به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌ركه‌وتین.
راشیگه‌یاند، ئه‌م گووتاره پڕه له تووندڕه‌وی و كرانه‌وه‌ی شێوازی بیركردنه‌وه‌یه‌كی تازه‌یه له جیهان، بۆیه هاوبیره‌كانیان هانده‌دات، كه ئه‌م هه‌ژموونه له ناوچه‌كانیان دووباره بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقی قه‌ته‌ری، له‌سه‌رووتاره‌كه‌یدا، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ترس و نیگه‌رانی له ناوچه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه، بۆیه چاوه‌كان به‌ره‌و ده‌وحه ده‌ڕوانن، كه ناوه‌ندی گفتوگۆكانی چه‌كدارانی تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكایه، دووباره له‌وێ به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی هێڵه گشتییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌فغانستان، دیاری بكرێت.
سه‌رچاوه: BBC
ك.ب