رووبه‌ری سه‌وزایی تووشبوون به كۆرۆنا كه‌م ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ژۆرنالیزم پۆست"ی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، توێژنه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كراوه، كه له نزیك رووبه‌ری سه‌وزایی و سرووشت ده‌ژین، كه‌متر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن.
توێژینه‌وه‌كه له ماڵپه‌ڕی "medRxiv"ی تایبه‌ت به كاروباری ته‌ندروستی و پزیشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه و ماوه‌ی ساڵێك كاری له‌سه‌ر كراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی له نزیك رووبه‌ری سه‌وزایی ده‌ژین، كه‌متر تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا ده‌بن.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه ناوچه ژیاری و قه‌ره‌باڵغه‌كان زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان هه‌یه به كۆرۆنا به‌راورد به ناوچه سه‌وزاییه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌می نوێبوونه‌وه‌ی هه‌وا و مه‌ودای كراوه له ناوچه ژیارییه‌كان به‌راورد به ناوچه سه‌وزاییه‌كان.
توێژنه‌وه‌كه له 3 هه‌زار ناوچه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له دارستانه‌كان كه‌متر بووه، له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌ی توێژینه‌وه‌كه كراوه رێژه‌كه هه‌ر به كه‌می ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ناوچه‌كانی دیكه ئه‌و رێژه‌یه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا پێچه‌وانه بووه.
توێژه‌ران له زانكۆی "كاردیف"ی به‌ریتانیا له مانگی نیسانی رابردوو گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، ئه‌وانه‌ی له نزیك ماڵه‌كانیان رووبه‌ری سه‌وزاییان هه‌یه، له‌كاتی په‌تای كۆرۆنا زیاتر هه‌ستیان به ئاسووده‌یی كردووه و ده‌روونیان ئارام بووه، به‌راورد به‌وانه‌ی نه‌یانتوانیوه بچنه باخچه‌كانه‌وه و له نزیك رووبه‌ری سه‌وزایی بژین.
ئه‌م توێژینه‌وه زانستییه، یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی رووبه‌ری سه‌وزایی كرابێت له سه‌رده‌می په‌تای كۆرۆنا، توێژنه‌وه‌كه سووده‌كانی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی و په‌یوه‌ندی رووبه‌ری سه‌وزایی و په‌تاكه‌ی روونكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی ئاژانسی "رۆیته‌ز" له‌سه‌ر ئاستی جیهانی خستوویه‌ته به‌رده‌ست زیاتر له 208 ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، ژماره‌ی مردوانیش به په‌تاكه گه‌یشتووته 4.37 ملیۆن كه‌س.
د.ی